ئیبن سینا
ئایا ئیبن سینا کورده؟
به‌هۆی ژێرده‌سته‌یی کورد و نه‌بوونی وولاتێکی سه‌ربه‌خۆی، زۆر له ئاسارو به‌رهه‌می نوسینی مێژوویی و ئه‌ده‌بی و زانیاری کورد بوونه‌ته ده‌سکه‌وتی داگیرکه‌ران و ڤیکتیمی دڕه‌نده‌ترین داموده‌زگای داگیرکه‌رانی کوردوستان، ئه‌وه‌ی زیاتر کاری کردووه‌ته‌سه‌ر وون بوون و له‌بیرچوون و له ناوچوونی ئه‌و سه‌رچاوه زانیاریانه، به پێی پێویست نه‌بوونی نوسه‌رو زانیار و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی ونه‌بوونی غه‌م خۆر بۆ هه‌وڵدان له کۆکردنه‌وه‌و کردنی توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی له بواری دوۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی مێژوویی ناوچه‌که‌دا، چونکه کورد یه‌کێکه له کۆنترین میلله‌تی ناوچه‌که و هه‌تا ئێستاش له سه‌ده‌ی 21 دا هێشتا هیچی وامان دیارنیه که شایانی باس و شانازی بێ و ببنه بادجی سه‌ربه‌رزی و ڕێ نیشانده‌ر بۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ و داهاتوومان، ئه‌م نه‌زانی و ساویلکه‌یی وکه‌م ته‌رخه‌می یه بووه‌ته‌هۆی یا له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی توانهوامان له نێوان که‌لتوری ده‌سه‌لاتدارانی داپلۆسێنه‌ری داگیرکه‌راندا.
خۆئه‌گه‌ر له ناوچه‌ی هه‌رێم نه‌توانین هیچ هه‌وڵێک بده‌ین له‌م بواره‌دا له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌ران، له ده‌ره‌وه‌ی وولات، له ئه‌وروپاو وولاته‌کانی رۆژئاوا، چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی زانیاری و خه‌زێنه‌ی کتێبخانه‌ی مێژوویی هه‌ن، و هیچ جۆره ڕێگڕێ نیه له ڕێی بینینی و سه‌یرکردنیاندا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی مێژووی و بزانین چه‌ندین نوسه‌رو زانیار‌و خه‌لکانی ئه‌ده‌بی و شاعیر وفه‌یله‌سوف وخهلکانی ئاینی وخهلکانی زانیار له چه‌ندین بواری کارکردن و داهێناندا هه‌بوون که کورد بوون. هه‌ندێ له وشوێنانه‌ی که به‌ناوی کورده‌وه داموده‌زگای ڕۆشن بیرین، له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار هه‌ندێ کار بکه‌ن، به‌لام کاره‌کان ئه‌وه‌نده نین که شایه‌نی باس و جێی ڕێز لێنانی زانیاری ئه‌کادیمی بن.
ماوه‌یه‌که هه‌ندێ بوارم بۆ دروست بووه بۆ هه‌نێ لێکۆڵینه‌وه، ده‌بینم ئه‌وه‌نده سه‌رچاوه‌ی مێژوویی هه‌یه که پێویستی بهچهنین خوێنده‌وارو ڕۆشن بیری کورد هه‌یه هه‌ندێ له کاتیان ته‌رخانکه‌ن بۆ خزمه‌تێکی بچووک، هه‌روه‌ک چه‌ندین له که‌مایه‌تی میلله‌تانی تر له ئه‌وروپادا ده‌زگا و ده‌سه‌لات و داهاتیان هه‌یه بۆ خزمه‌تی مێژووی که‌لتورو زانیاران و ئه‌کادیمی وولاته‌کانیان.
من ده‌بینم چه‌ندین زانیار وفه‌لسه‌فی و شاعیر و خه‌لکانی ئاینی که کوردن به‌ناوی عه‌ره‌ب و فارس و تورکه‌وه ناویان تۆمارکراوه له مێژوودا، به‌ڵام له ڕاستیدا و به تایبه‌ت له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌وروپادا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وانه زۆربه‌یان کوردن، ناسینیان و ڕێز لێگرتنیان پێویسته، چونکه زۆرجار میلله‌تان ناسراوان به زانایان و نوسه‌رو داهێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ری کاری مێژوویی ناسراو له جیهاندا، ناسینی ئه‌و که‌سایه‌تیه مێژوویی یانه وه‌ک چاکترین پیناسهن بۆ پێناسه‌کردنی تاکی خه‌لک و میلله‌ت بهمیلهتانی جیهان. سه‌رکرده‌ی ناسراومان که له‌جیهاندا تاکه وه‌ک سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و زۆر خه‌لکی کورد ڕێزی لێ ناگرێ تاوانی ژێرده‌سته‌یی کورد ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی، هه‌رچه‌ند ئه‌و بۆچوونه ڕاست بێ یاننا، سه‌لاحه‌دین پیاوێکی مێژوویی جیهانیه و له ڕاده‌ی زانیاری سه‌رکردایه‌تی دا که‌م وێنه‌یه، یا ده‌توانین بڵێین بێ وێنه‌یه، زه‌رده‌شتی وه‌ک یه‌که‌م فه‌لسه‌فی له جیهاندا، ئیبن خه‌له‌کان، ئیبن ئه‌سیر وئه‌بو فیدای زانیاری جوغرافی و مێژوویی و چه‌ندینی تر.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌یری ژیانی ئیبن سینا بکه‌ین، ئیتر له‌م بۆچوونه‌مدا هه‌ڵه‌م یاننا زۆر گرنگ نیه، هه‌رچه‌ند ئه‌م پیاوه له زۆر ناوه‌ندی زانیاری و فه‌لسه‌فیدا به عه‌ره‌ب ناسراوه، به‌لام که‌سه‌یری باسی ژیانی ده‌که‌یت به ئاشکرا دیاره ئه‌م زانا مه‌زنه یا فارسه یا کورده، لێره‌دا که‌باسی ژیانی کراوه له باسه‌که‌دا هه‌ر لایه‌نێک له ‘ یانه‌کان’ ده‌رده‌که‌ون: (یان عه‌ره‌ب، یان فارس، یان کورد) و له‌سه‌ره‌تاوه با سه‌یری باسی ژیانی بکه‌ین ئیتر له باسه‌که‌دا تا ڕاده‌یه‌ک ڕوونده‌بێته‌وه ئه‌م زانا مه‌زنه کێ یه:
سه‌رۆک ئیبن سینا
سه‌رۆک ئه‌بو عه‌لی کوڕی عه‌بدولله ئیبن سینا، پزیشکی ناسراو، باوکی خه‌لکی به‌ڵخ، به‌لام له‌وێوه ناردیان بۆ بوخارا، کاتێک توانای زیره‌کی و زانایی ناسرا (33) بووبه ئامیل / عامیل/ کارمه‌ند ی باج له شارێک به‌ناوی خهرماپین (پێده‌چی کرماشان بێ) ، شوێنێکی کۆنی مێژوویی، (4) له‌م شوینه‌دا بوو که ئه‌بو عه‌لی و براکه‌ی له‌دایک بوون، دایکی به‌ناوی ساتتارا له دێی ئه‌فشانه له‌دایک بوو له نزیک ‘ کههرماپین / کرماشان’ له پاش ماوه‌یه‌ک ڕۆشت و له بوخارا دانیشت، ئه‌بو عه‌لی سه‌فه‌ری کردوو ڕۆشت بۆ خوێندنی چه‌ندین زانیاری. له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا، ئه‌م کوڕه وه‌ستا بوو له خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و ئه‌ده‌بدا، هه‌روه ها خه‌ریکی فێربوون و خوێندنی زانیاری نیزاعی ئاینی بوو، له‌پاش ئه‌وه خه‌ریکی زانیاری سه‌رژمێری هندی و بیرکاری و ئهلجهبرابوو.. زانیارێک به‌ناوی حه‌کیم ‘پزیشک’ ئه‌بو عه‌بدوللای ناتیلی (5) له‌م ماوه‌دا که ئه‌م زانایه سه‌ردانی ده‌کردن باوکی ئه‌بو عه‌لی جێی کردوه له‌ماڵی خۆیدا ولهوشارهجێگیربوو، و ئه‌بو عه‌لی ده‌ستیکرد به‌خوێندنی زانیاری’ جیۆلۆجی’ / خوێندی به‌ردی کریستال و خوێندنی فه‌لسه‌فه‌ی ته‌تبیقی لۆجیک لای ئه‌م مامۆستایه، هه‌روه‌ها خوێندنی ئیوکلاید و الماگیست / الماجیست (زانیاری ئه‌ستێره‌ناسی وکه پتۆلیمی نوسیوه‌یه‌تی له سه‌ده‌ی دووی زاینی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زه‌وی و که‌ون) (ئیوکلید: زانیارێکی یۆنانی له ساڵی 300 پێش زاین که له زانیاری هه‌نده‌سه‌و جه‌بر دا زانابوو له شاری ئه‌سکه‌نده‌ریه) وه‌ک باس ده‌که‌ن و ده‌ڵێن:
ئه‌م قوتابیه ئه‌وه‌نده زانیاربوو چاره‌سه‌ری هه‌ندێ کێشه‌ی زانایاری باس ده‌کرد بۆ ناتیلی مامۆستای له کاتی ئه‌م خوێندنهیدا هه‌روه‌ها لای مامۆستایه‌کی تر به‌ناوی ئیسماعیلی سۆفی (6) خوێندنی فیقهی و بابه‌تی ئاینی ده‌خوێند. (7) له پاش ماوه‌یه‌ک مامۆستای الناتیلی ڕۆشت بۆ ناوچه‌ی خواریزم بۆ لای فه‌رمانره‌وای خواریزم به‌ناوی شا مه‌ئمونی کوڕی موحه‌مه‌د.(8)
ئه‌بو عه‌لی هه‌وڵی زۆری ده‌دا له وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری‌دا له فه‌لسه‌فه‌و ئاین و وه‌ک ده‌ڵێت یه‌زدان ده‌رگای زانیاری له به‌رده‌میا کرده‌وه. هه‌ر وه‌ها له بابه‌ته‌کانی خوێندنیا زانیاری پزیشکی خوێند و سه‌رکه‌وتوو بوو، و به‌رهه‌می نوسینی له‌سه‌ر زانیاری پزیشکی هه‌یه. کاری له خه‌سته‌خانه‌دا کردووه و له‌زانیاری پزیشکیدا که‌م وێنه‌بوو، و توانی له چه‌ندین لایه‌نی تری زانیاری پزیشکی تردا لێکۆڵینه‌وه بکا، وه‌ک باس ده‌که‌ن و ده‌ڵێن، له ماوه‌ی خوێندنیا هه‌رگیز شه‌وێک به‌ته‌واوی نه‌خه‌وتووه. هه‌رکاتێک که کێشه‌ی تێگه‌شتنی له هه‌ر زانیاریهکدا ده بوو ده‌ڕۆشت ده‌ست نوێژی ده‌گرت و ده‌ڕۆشت بۆ مزگه‌وتی گه‌وره بۆ نوێژکردن و پاڕانه‌وه له یه‌زدان که کێشه‌ی زانیاری بۆ ئاسانکا.
جارێک ئه‌بو نوحی کوڕی مه‌نسور فه‌رمانڕه‌وای خۆراسان نه‌خۆش ده‌که‌وێ باسی ئیبن سینای زانیوه که زانیاری پزیشکیه و ده‌نێرێ به شوێنیاو ده‌گاته لای بۆ چاره‌سه‌رکردنی و چاره‌سه‌ری ده‌کا. ئه‌بو عه‌لی له لای فه‌رمانڕه‌وا ڕێزی لێده‌گیراو له‌به‌رئه‌وه ڕێیدا که سه‌ردانی کتێبخانه‌که‌ی بکا و ئیبن سینا سه‌یریکرد چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی بێ وێنه له به‌رهه‌می زانیاری تێدایه (10) له‌وێدا چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تێدا بینی که هه‌رگیز نهبیرابوو له‌وسه‌رده‌مه‌دا، له‌وکاته‌وه ئه‌بو عه‌لی زۆر که‌ڵکی لێوه‌رگرت به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی زانیاریه‌کانی زه‌مانی کۆن (11) زۆر که‌ڵکی لێوه‌رگرتن وبه‌کاری هێنان، به‌لام پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌م کتێبخانه ئاگری تێچوو، چه‌ندین له‌و سه‌رچاوانه مانه‌وه لای ئه‌بو عه‌لی، وه‌ک له‌و ماوه‌دا باس ده‌کرا که له‌وانه‌یه ئه‌بو عه‌لی خۆی ئاگری به‌ردابێته ئه‌و مه‌کته‌به‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سی تر که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گرێ ته‌نها خۆی نه‌بێ (ئه‌مه ته‌نها بۆچوونی هه‌ندێ که‌سی خه‌لکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه). له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی کرد‌و له ماڵ و سامانی باوکی و نزیک بوونه‌وه‌ی وله کاری ئهعامیلی سوڵتان که‌ڵکی وه‌رگرت وبه‌رده‌وام بوو لهخێند نا.
کاتێک کاروباری سولتانی بوخارا تێکچوو ئه‌بو عه‌لی بوخارای به‌جێهێشت و ڕۆشت بۆ خۆراسان و به‌رده‌وام سه‌ردانی داموده‌زگای خۆراسانی شاعه‌لی مه‌ئموونی کوڕی موحه‌مه‌د (12) ده‌کرد و موچه‌ی مانگانه‌ی پێده‌درا و جلی کارمه‌ندی فیقهی له‌به‌رده‌کرد که پێی ده‌وترا ‘تالیسان’ (13) له پاش ئه‌وه ڕۆشت بۆ کۆرکانج / گورگان و سه‌ردانی شاره‌کانی ناسا و ئهبیوهرد و توس و هه‌ندێ له شاره‌کانی تری ده‌کرد، له‌و ماوه‌دا سه‌ردانی ئه‌میر شمس المعالی قابوس کوڕی واشماقیری کرد. کاتێک قابوس به‌ندکرا له قه‌ڵا وله‌وێ کۆچی دوایی کرد(باسی ئه‌م به‌سه‌رهاته له شوێنێکی تردا له باسی ژیانی دا ده‌کرێت) ئه‌بو عه‌لی ڕۆشت بۆ دیهیستان و له‌وێ زۆر نه‌خۆش که‌وت و گه‌ڕایه‌وه بۆ گورگان و له‌وێ به‌رهه‌می ئه‌وساتی نوسی (کتاب الاوسات) (14) و پێی ده‌ڵێن ؛ الاوسات الگورگانی’ له‌وێ له‌گه‌ل ئه‌بو عوبه‌ید وه‌حیدی گورگانی یه‌کتریان ناسی (15).
له گورگانه‌وه ئه‌بوعه‌لی به‌ره‌و ناوچه‌ی ‘ ڕای’ که‌وته ڕێ و په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌ی مجد الدوله‌ی کوڕی فخر الدوله کرد، له دوای ئه‌وه ڕۆشت بۆ قه‌زوین و له‌وێوه بۆ هه‌مه‌دان و له‌وێ بوو به‌وه‌زیری شمس الدوله (16) به‌لام له‌وکاته‌دا له‌شکر له‌دژی هه‌ستابوون ماڵه‌که‌یان تالانکرد و ویستیان شمس الدوله بکوژن، هه‌رچه‌ند ئه‌میر به‌رگری ده‌کرد، ئه‌بو عه‌لی توانی خۆی ڕزگارکاو خۆی بشارێته‌وه، له پاش ئه‌م ڕووداوه شهمس الدوله سک یهشهی ‘کۆلیکی’ لێهات و پێویستی به ئه‌بو عه‌لی کرد بۆ چاره‌سه‌ری سک یهشهکهی، له‌به‌ر ئه‌وه بانگی کرده‌وه‌و دای نایه‌وه به وه‌زیر و داوای لێبووردنی لێکرد له باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه. له پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌م ئه‌میره مرد و کوڕه‌که‌ی تاج الدوله له‌جێی دانرا و ئه‌بو عه‌لی له سه‌رکار لابرد، له‌به‌رئه‌وه ئیتر ئه‌بو عه‌لی ڕۆشت بۆ ئه‌سفه‌هان له‌وێ به ڕێزه‌وه پێشوازیان کرد له لایه‌ن عه‌لا الدوله جه‌عفه‌ری کوڕی که‌یقوباد (17) ئه‌ڤیسینا / ئه‌بونه‌واس توانای مێشکی لاواز بوو به‌هۆی خودانه جنس و ئاگای له ته‌ندروستی خۆی نه‌بوو، وه تووشی سک یهشهی ‘کۆلیک’ بوو به‌جۆرێکی وا سه‌خت ڕۆژی 8 ده‌رزی له خۆی ده‌دا، له ئه‌نجامدا وه‌زعی ڕیخۆڵه ی خراپ بوو و تووشی نه‌خۆشی دیزانتری بوو، له‌م کاته‌دا ده‌بوو سه‌فه‌رێک له‌گه‌ل عه‌لا الدوله بکاو وه‌زعی سک یهشهی خراپتر ده‌بوو. (18) و زۆر وه‌زعی خراپ بوو نه‌یتوانێ خۆی خاڵی کاته‌وه، داوای له دکتۆری کرد که هه‌ندێ تۆوی که‌ره‌وز بکرێته ناو ده‌رمانی ده‌رزی لێدانی که ده‌بوو 3 به‌ش بێ له کێشانه‌ی که داینابوو، به‌لام دکتۆره‌که‌ی به هه‌ڵه پێنج به‌شی دانا‌و ترشه‌ڵۆکی ده‌رمانه‌که‌ی زیاد کرد و کاری کرده سه‌ر نه‌خۆشی دیزانتری ‘میزه‌ڵدانی’ و وه‌زعی خراپتر بوو، هه‌روه‌ها ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر (19) خرایه ناو ده‌رمانه‌که‌ی که کوڕه‌کانی خزمه‌تکاری فێڵیان لێکرد (20) و له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی سزایان بدا.
هه‌ر چه‌ند له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆشیه‌که‌یه‌وه به‌رده‌وام بوو له کارکردنیا و خه‌ڵک بینین ده‌رس ووتنه‌وه‌ی (211) پارێزی نه‌کرد و به‌رده‌وام وازی له جنس نه‌هێنا و زۆر نه‌خۆش که‌وت، وای لێهات هه‌فته‌یه‌ک باش وهه‌فته‌یه‌ک وه‌زعی ته‌ندروستی خراپتر ده‌بوو، وه چه‌ندجارێک ئه‌بو عه‌لا له‌گه‌ل خۆی ده‌یبرد بۆ سه‌فه‌ر و لهڕێکردندا نه‌خۆشی سک یهشهکهی خراپتر ده‌بوو توانای لاواز ده‌کرد و ئیتر ووتی: “ده‌رمان و چاره‌سه‌رکردن پێویست نیه چونکه له‌شم وه‌ریناگرێ و ئیتر که‌ڵکی نیه و وازی هێنا له ده‌رمان” دوای ئه‌م قه‌راره ده‌ست نوێژی گرت و ڕویکرده خوداپه‌رستی وزه‌کات دان به هه‌ژار وده‌ستیکرد به و پاڕانه‌وه له‌یه‌زدان.
ئه‌م نوسراوه له 2 به‌ش پێکهاتووه
له‌به‌رهه‌می نوسینه‌کانی ئه‌م زانا مه‌زنه‌دا: نوسینێکی فه‌لسه‌فی به‌ناوی ‘الشفا’ (22) نوسینێکی به‌ناوی ‘النجات’ (23) و به‌رهه‌مێکی تری ‘الاشاره’ و به‌رهه‌مێکی به‌ناوی ‘الکانون’ له‌باره‌ی ده‌رمان و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی و چه‌ندین به‌رهه‌می تری نوسینی که ژماره‌یان له ده‌وری 100 نوسیندایه، هه‌روه‌ها نوسینی چه‌ندین نامه، له شێوه‌ی په‌خشاندا، له‌و نوسینانه وه‌ک: ئای ئیبن یاکزان، سه‌لمان و عهبسال (25) و ‘رسائل التیر’ نامه‌کانی باڵنده(26) وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت: ‘نوسینه‌کانی که‌ڵکی زۆرن و هه‌تا ئێستا وهرگیراونهته سه‌ر چه‌ندین زمانی تر، ئه‌م نوسه‌ره یه‌کێکه له فه‌لسه‌فیه ناسراوه‌کانی جیهانی موسوڵمانان، هه‌ندێ نوسینی شیعری هه‌بوو، ئه‌م نوسینه یه‌کێکه له‌وانه‌ی که به روح و گیان دا (27)نوسیویه‌تی:
گیان:
نێرایه خواره‌وه بۆ سه‌رتۆ له ئاسمانی بێ پایان، کۆترێکی بێ هاوتا،
دهستگیرنهکرابوو له‌ژێر چارشێوی زانیاری‌دا ‘ئه‌م دروستکراوه’ نادیار،
به‌لام هێشتا هه‌ر ماوه‌ته‌وه و وا بێ چارشێو (28) هات بۆلات
بێ ویستی خۆی له‌وانه‌یه نه‌یه‌وێت به‌جێت بێڵێ، هه‌رچه‌ند له ئه‌ندێشه ده‌کا سکاڵا.
له‌سه‌ره‌تادا به‌رگه ده‌گرێ و ناکرێ ڕابێ له‌گه‌ل وه‌زعی وادا،
له ههوڵدانیا (که‌لاشه) ڕاهات له گه‌ڵ بیابانی له‌ده‌ستدانی ژیانی جیهان.
ده‌ڵێت من وا ئیتر له‌بیرم ده‌چێ بیرکردنه‌وه‌ی باغچه‌ی ژیانی به‌هه‌شتم ،
له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵانه‌ی که به په‌شیمانی یه‌وه به‌جێ مان و به‌جێم هێشتن؛
له‌کاتی بهرهوخواربوونهوهو دابه‌زین، که‌گه‌شته سه‌رچاوه‌ی بازنه‌ی زه‌وی جیهان،
له‌وێدا له گه‌ل لاوازی ماده‌ی له‌شدا ڕووده‌دا یه‌کگرتن (29)
مایه‌وه له‌نێوان نیشانه‌و په‌یکه‌ری کاول بوون و له‌ده‌ستدان (30)
ئاوا ئێستا له‌بیرچوو له یادی باغچه‌ی پارێزراودا ده‌کا شیوه‌ن
به شیوه‌ن ئاوا به لێشاو فرمێسک ده‌ڕێژێ بێ وه‌ستان،
هه‌تا کاتی که‌وتنه ڕێی نزیک بوونه وه له باغچه‌کان؛
هه‌تا کاتی ده‌رچوونی یه‌کسه‌ر به‌ره‌و ده‌شتی مه‌زنی جیهانی گیان،
ئیتر ده‌گات و ده‌ڕواته سه‌ر گردی به‌رزایی به‌هه‌شتی ژیان؛
که زانیاره به فه‌خره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که لێی بێ ئاگان؛
که‌وا ده‌رکه‌وت زانیاری ههمووکهون و نهێنیه‌کان،
دابه‌زینی قهراردرابوو به ماوه‌یه‌ک پێش دابه‌زین،
له کاتێکدا هێشتا جلی شڕی پینه نه‌کران (31)
له وانه‌یه ببیسترێ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌بوو لێی ئاگادار.
به‌لام بۆ له به‌هه‌شتی به‌رزه‌وه بۆ قولایی دابه‌زینی زه‌وی ؟
ئه‌گه‌ر یه‌زدان ناردیه خواره‌وه خۆی به ویستی، ئه‌م ویسته شاراوه‌بوو له زیره‌کی پیاوان.
(بۆدابهزی) و ڕێی لێ بگرێ له فراوانی به‌هه‌شت و فه‌خری به‌رزی
ئاوا ده‌بێ به‌ندبکرێ به تۆڕی له‌ش له قه‌فه‌زی سنگ و له‌شدا؟
وه‌ک چه‌خماخه‌و بریسکه‌ی ڕۆشنایی هه‌وره‌گرمه به‌سه‌ر فراوانی ده‌شتا
ئاوا دیارنامێنێ، لهبیردهچی هه‌روه‌ک هه‌رگیز ده‌رنه‌که‌وت و نه‌بینرابێ هه‌تا ئێستا.
هه‌ر وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت: ئه‌م چه‌ند دیڕه‌ش ده‌ڵێن نوسینی ئیبن سینا خۆیه‌تی به‌لام بێ گومان نیم له‌و بۆچوونه وه‌ک ده‌ڵێت:
ڕۆژی خواردنێک بخۆ و خۆت لاده له خواردن، هه‌تا هه‌رس ده‌بێ ئه‌و خواردنه‌ی خواردت.
ئه‌وه ئاوی ژیانه ده‌بێ بکرێته ناو ڕه‌حمه‌وه، بیپارێزه به ویستی پاراستن ئاوی تۆوی دروست بوون.
دوو نوسراوی شیعری که نوسه‌رێک به‌ناوی شاهرستانی له‌سه‌ره‌تای نوسراوێکدا به‌ناوی ‘ نهایهالاقدام’ که لێره‌دا نیشانی ده‌ده‌ین نوسینی ئهفیسینایه / ئیبن سینایه:
من وا ده‌گه‌ڕام به‌هه‌موو بیره‌وه‌ریه‌کاندا،
سه‌یری هه‌موو نیشانه‌و په‌یکه‌ره‌کانی جیهانم ده‌کرد (32)
ئه‌وه‌ی من بینیم ته‌نها لێ قه‌وماوان وبێچارهی نه‌گبه‌ت
ددانیان به ڕواڵه‌تی په‌شیمانیه‌وه به قایم چه‌قی بوون به یه‌کدا
ڕیشیان به ده‌ستی ناچاریه‌وه به مشتیانهوه قایم ده‌گرت.
ده‌ستی به‌به‌رهه‌م و زانیاری نوسینی ئیبن سینا وابه ئاشکرا دیارن که به‌جێ ماون، ئه‌م زانایه له مانگی سه‌فه‌ری ساڵی 370 ی کۆچی وڕێکهوتی مانگی هه‌شت یا نۆی ساڵی 980 ی زاینی له‌دایک بووه له‌دێی ئه‌فشانه له ناوچه‌ی کرماشان له ڕۆژی هه‌ینی مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 428 ی کۆچی و ڕێکه‌وتی مانگی 6 یا 7 ی ساڵی 1037 ی زاینی کۆچی کرد‌و له شاری هه‌مه‌دان لاشه‌که‌یان به‌خاک سپارد. ئیبن ئه‌سیر له به‌رهه‌می مێژوویی نوسینیدا ده‌ڵێت که له شاری ئه‌سفه‌هان مردووه، به‌لام لێره‌دا، له‌م بۆچوونه‌ی شێخ که‌مال ا‌لدین یونسدا ده‌رده‌که‌وێت که بۆچوونی ئیبن ئه‌سیر هه‌ڵه‌یه، ئه‌و ئه‌میره‌ی که ئیبن سینا کاری لادهکرد له‌سه‌ر کێشه‌یه‌ک لێی توڕه‌ده‌بێ و به‌ندی ده‌کا وئین سینا له به‌ندیخانه‌دا کۆچی دوایی کرد و له‌م نوسینه‌ی ئیبن سینا دا ئیسپاتی هه‌ڵه‌ی ئیبن ئه‌سیر ده‌کا وه‌ک له‌م شیعره‌دا ده‌ڵێت:
من بینیم ئیبن سینا ڕقی له جۆرێ مرۆڤ بوو،
به‌ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاره‌وه بمرێ له به‌ندیخانه‌دا،
کاری به‌رهه‌می ‘شه‌فا’ (33) نه‌یتوانی چارهسهریکا،
به به‌دبه‌ختی یه‌وه به‌رهه‌می’ نه‌جات’ (34) نه‌یتوانی نه‌جاتیدا له مردن.
لێره‌دا — دوورنیه بڵێین ئیبن سینا کورده، چونکه خۆی و باوک‌و دایکی له ناوچه‌ی کرماشان له دایک بوون،هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه ئه‌م بۆچوونه لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێ، چونکه کاری داگیرکه‌رانی کوردوستتان ته‌نها تالان کردن و ڕاوهڕووتکردنی سامانی وولات نی یه، به‌لکو له‌ناوبردن و تاڵان‌کردنی سامانی مێژووی وکه‌لتوری و گۆڕینی باس و ناوی چه‌ندین شوێن و نوسه‌رو زانیاران وبه هه‌مووبه‌رهه‌م وناوبانگیانه.
ئاشکرایه له‌م نوسراوه‌دا که ده‌ڵێت: ئیبن سینا ڕۆشت بۆ خۆراسان، ڕۆشت بۆ بوخارا وتاباریستان سه‌ردانی ئه‌و شارانه‌ی که ناوبراون له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م نوسراوه‌دا، به ئاشکرا له باسه‌که‌دا دیاره که ئه‌م لاوه له‌سه‌ره‌تای سهفهرهکانیا و له‌سه‌ردانی وولاته‌کانی خۆراسان و بوخاراو قه‌زوین و ئه‌سفه‌هان و هه‌مه‌دان (هه‌رچه‌ند هه‌مه‌دان شارێک و ناوچه‌ی کورد و له کۆنا پاینتهختی میدیه‌کان و ناوی ئه‌کبه‌تان بووه) له‌م باسانه‌دا دیاره پیاوێکی غه‌ریبه و شاره‌زای ئه‌م ناوچانه‌ی وولاتی فارس نیه. چونکه له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر نوسراوێکدا مه‌رج نیه مرۆڤ ته‌نها له ده‌قی باسه‌که‌دا زانیاری ده‌ستکه‌وێ، به‌ڵکو له خوێندنه‌وه‌ی نێوان ژێڕهکانی ناوسراوهکاندا (وه‌ک ووته‌یه‌کی ئینگلیز ده‌ڵێت) وه‌ده‌ست هێنانی چه‌ندین زانیاری تردهبینرێ، چونکه له کاتی سه‌ردانه‌کانی ئیبن سینا له‌و ناوچانه و وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه یه‌کێک له ده‌سه‌لاتداره‌کانی ناوچه‌یه‌ک ده‌نێڕێ به شوێنیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی سک یهشهی و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌کا، و له‌به‌رئه‌وه به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌لاتداره وه له سه‌رچاوه‌ی زانیاری زیاتر نزیک ده‌بێته‌وه ده‌ستی ده‌گاته چه‌ندین کتێب و سه‌رچاوه‌ی زانیاری بێ وێنه.
ئه‌وه ئاشکرایه که ئبن سینا عه‌ره‌ب نیه، چونکه په‌یوه‌دنی ئاینی نه‌بێ په‌یوه‌ندیه‌کی به سه‌رکرده‌و ناوچه عه‌ره‌به‌کانه‌وه نه‌بووه که شایانی باس بێ، له‌به‌رئه‌وه باسی ئه‌ولایه‌نه‌ی گه‌ر عه‌ره‌ب بووبێ پێویست نی یه‌و ئاشکرایه که عه‌ره‌ب نی یه. سه‌رچاوه ی مێژوویی یه‌کان وه‌ک سامانی مێژوو نوس له‌سه‌ر مێژووی شاری ىهغداد و سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی ‘ تاریخ الحکما’ ی نوسه‌رێک به‌ناوی حاجی خه‌لیفه هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی مه‌کته‌به‌ی بۆدیلان، سه‌رچاوه‌ی مێژوویی له ڕۆما / ئیتالیا، هه‌روه‌ها باسی ژیانی ئه‌و ئه‌میرو ده‌سه‌لاتدارانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به‌م زانایه‌وه بووه پێویسته بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م زانایه‌وه.
دوور نیه هه‌ندێ خوێنه‌ر بڵێ: ‘جا ئه‌گه‌ر ئه‌م زانایه کورد بێ یاننا چی ده‌گۆڕێ؟ ‘ ئه‌م جۆره بۆچوونه بۆچوونی هه‌ندێ خه‌لکن که که‌مایه‌تین وله‌وانه‌یه ‘کۆلکه چه‌پ بن’ وغهمخواری سامانی که‌لتوری و مێژووی میلله‌ت نین، خه‌لک ئازاده بۆچونیان هه‌رچۆن بێ، به‌لام به‌لای خه‌لکانی کارمه‌ندو دڵسۆز‌و ئه‌کادیمی زانا‌و ڕۆشنبیرانه‌وه ده‌رخستنی ڕاستی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌وه گرنگن، چونکه ئه‌م جۆره که‌سانه سامانی که‌لتووری و مێژوویی میله‌تێک و نیشتمانێکن، له‌به‌رئه‌وه ده‌هێنێ هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ر چاوه‌ی باوه‌ڕپێکراوو که‌ڵک لێوه‌رگرتنیان، بێ گوومان هه‌ر هه‌وڵدانێکی وا خه‌لکانی لهخۆبووردهو لێزان و کارمه‌ندو دڵسۆزی ده‌وێ.
هه‌ندێ تێبینی له‌م 2 به‌شی نوسراوه‌دا:
(1) ژیانی ئیبن سینا له سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی، تاریخ الحکما’ که له ووته‌کانی ئیبن سینا خۆیه‌وه باسی ژیانی ده‌کا هه‌تا گه‌شتنی به
شاری جورجان ‘گورگان و له‌وێ ده‌گات به دهسهلاتدارێ به‌ناوی عوبه‌یدی عه‌بدوللا وه‌حید
(2) سه‌رناوی وه‌زیر له‌وانه‌یه پێی درابێ له بواری کارکردنیا یا اعامیل (واتای وه‌کیل)
(3) وه‌کیل ‘اعامیل ‘ کاربه‌ده‌ستێ بووه که فه‌رماندار وه‌کاله‌تی کارکردنی پێداوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی باج
(4) مه‌به‌ست لهوشێنهیه که شوێنی له دایک بوونیه‌تی کرماشان که شوێنێکی میژوویی یه
(5) له تاریخی الحکما نوسراوه النایلی، له‌وانه‌یه له ناتیلی یه‌وه هاتبێ که شارێکه له تاباریستان 25 کم له شاری ئامولهوه و مامۆستاکه‌ی به ناوی نائیلی / ناتیلی خه‌لکی ئه‌و شاره‌بووه که باوکی ئیبن سینا له ماڵی خۆیدا جێی کرده‌وه له کرماشان، لێره‌دا ده‌رده که‌وێ کهنه ئیبن سینا و نه باوکی خه‌لکی تابارستان و بوخارا نین.
(6) زاهید مه‌به‌ست سوفی
(7) سه‌یری لاپه‌ڕه 132 تێبینی به‌شی 1
(8) مامونی کوری موحه‌مه‌د ئه‌میری جورجان بووه که فه‌رمانداری ئه‌م شاره‌ی پێدرا له‌لایه‌ن نوحی کوڕی مه‌نسوری سامانی له‌ساڵی 996 ی زاینی ئه‌م پیاوه‌ی گرت و کوشتی و ناوچه‌ی خواریزمی کرد به ئیمپراتۆری خۆی، وه‌خۆی له‌ساڵی 997 ی زاینی دا مرد، سه‌رچاوه مێژووی سامانی(به‌شی 2 لاپه‌ڕه249)
(9) ئه‌م سه‌رچاوه‌ی دی سلهین’که‌نوسه‌ری ئه‌م باسه‌یه’ ده‌ڵێت: ئیبن خه‌له‌کان لێره‌دا هه‌ڵه‌ی کردووه نوحی کوڕی نه‌سر 27 ساڵ پێش له‌دایکبوون ئیبن خه‌له‌کان مردووه.
(10) لێره‌دا نوسینی ئهفیسینا /ئیبن سینا که باسی کتێبخانه‌که ده‌کاو ده‌ڵێت: کاتێک ڕوخسه‌تم وه‌رگرت له ئه‌میر نوحی کوڕی مه‌نسور که سه‌ردانی کتێبخانه‌که‌ی بکه‌م، ڕۆشتم و له‌وێ ژماره‌یه‌کی زۆر ژوورم بینی که پڕ بوو له کتێب و به‌فه‌رده کتێبی لێ بوو، له ژوورێکدا به‌رهه‌می فه‌لسه‌فی و شیعر، له ژورێکی تردا به‌رهه‌می یاسای ئاینی فیقهی، له ژووری تردا چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی زانیاری جیاواز و هه‌ر بابه‌تی له ژووری تایبه‌تی خۆیدا. ئیتر کاتالۆگی کتێبهکۆنهکانی یۆنانیم خوێنده‌وه به ناو ‘ الاوائل’ و له‌وێدا هه‌رچیه‌کم ده‌ویست تیایا بوو، له‌وێ چه‌ندین کتێبم بینی، سه‌رناوی ئه‌و کتێبانه هه‌رگیز که‌س نه‌ی بینیبوون، لێره‌دا ئیبن سینا ته‌مه‌نی هێشتا 18 ساڵ بوو (که له سه‌رچاوه‌ی تاریج الحکما دا باسکراوه)
(11) ده‌ڵێت سه‌یری لاپه‌ڕه 231 و تێبینی به‌شی 1 بکه
(12) خوارێزم شا له دوای باوکی مامون که ئه‌میری گورگان و خواریزم بوو له ساڵی 387 ی کۆچی ڕێکه‌وتی 997 زاینیه
(13) تالیسان له‌وه‌ده‌کا له‌چکێکی پیاو بۆ سه‌ر داپۆشین بووه که ملی داپۆشیوه بۆ خواره‌وه له پشته‌وه و بۆ خه‌لکی مامۆستا و زانیار
(14) حاجی خه‌لیفه که سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژووییه تێبینی سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌کا به‌بێ نیشاندانی ته‌واوی ناوه‌ڕۆکی
(15) ناوه‌که ئهبوالوحید الجوزانی یه‌و جورجانی نیه وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت پیاوێک بووه که له‌به‌رده‌ست ئیبن سینا کاری کردووه له‌گه‌ڵیدا بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ (سه‌رچاوه: تاریخ الحکما)
(16) شمس الدوله ئه‌بو تاهیر ئه‌میری هه‌مه‌دان کوڕی فخرالدوله بوه‌یهی بوو، ئه‌م پیاوه بوو به ده‌سه‌ڵاتداری شاری ڕای له‌ساڵی 405 کۆچی وساڵی 1015 ی زاینی (سه‌رچاوه: ئیبن ئه‌سیر، میرخهوند)
(17) علاالدوله ئه‌بو جه‌عفه‌ر، نه‌ک ئیبن جه‌عفه‌ر وه‌ک له نوسخه‌ی عه‌ره‌بیه‌که‌یدا نوسراوه
(18) به‌سه‌ت له‌واتای وشه‌ی ‘سه‌رع / فێ ‘ وه دێ
(19) کوڕان له زمانی عه‌ره‌بیدا، مه‌به‌ست غلمان، له‌وانه‌یه کۆیله بن (وشه‌که دیاره کوردیه) دیاره ناوه‌ندێکی کوردی بووه.
(20) هه‌روه‌ک له سه‌رچاوه‌ی تاریخ حکما که ئیبن خه‌له‌کان به‌کاری هێناوه مه‌به‌ست له‌وه‌یه یه‌کێک له خزمه‌تکاره‌کان هه‌ندێ پاره‌ی دزیوه.
(21) ئه‌م ووشه له‌وێدا مه‌به‌ستی له ووشه‌ی’ تحامل’ بێت و هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی واتای پێویست بۆهه‌ڵگرتن.
(22) به‌رهه‌می ئیبن سینا ‘اڵشفا’ پێکهاتبوو له 18 به‌ش له فیزیا‌و، میتافیزیک، بیرکاری، (سه‌یری که‌ته‌لۆکی مه‌کته‌به‌ی بۆدیلان باسی له به‌شی 2 و لاپه‌ڕه 581 دایه)
(23) نوسراوه‌کانی پزیشکی ئیبن سینا، له دوادواییدا نسخه‌ی عه‌ره‌بی به‌شی نوسینی ‘ کانونی’ خراوه‌ته سه‌ر و له ڕۆما ئیتالیا چاپکراوه له ساڵی 1593 ی زاینی دا
(24) له‌به‌رهه‌می نوسینی به‌ناوی ‘اشارهت’ له سهرفهلسهفهی لۆجیک ‘ته‌تبیقی’ سه‌یری سه‌رچاوه‌ی (حاجی خه‌لیفه لاپه‌ڕه 743)
(25) لهسهرچاوهیهکدا به‌ناوی’ پۆکۆک’ له نوسخه‌ی حای ئیبن یاقاهان که ته‌رجومه‌ی فه‌ره‌نسی کراوه نوسینی ئه‌ده‌بیه
(26) له به‌رهه‌می نوسینی به‌ناوی ‘ شبکات التیر’ مه‌به‌ستی باڵنده و گیان له قه‌فه‌زدا وه‌ک سدوقی به‌ندکردنی گیان.
(27) هه‌ندێ زانیاری به‌ش به‌ش پێکه‌وه دانراون که ئیبن خه‌له‌کان باسیان ده‌کا وه‌ک له باسی مه‌زهه‌بی سوفی ده‌ڵێ که گیان / روح هه‌یه له پێش دروست بوونی له له‌شدا له به‌هه‌شته‌وه ده‌ینێرن بۆ له‌ش و دوای مردن گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆئه‌وێ.
(28) مه‌به‌ست له بوونی گیان / رۆح به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کام له هه‌سته‌کانی له‌ش له‌بوونی ئاگاداربن .
(29) مه‌به‌ست دابه‌زینی له به‌رزایی یه وه و جێگیربوونی له ناوه‌ڕاستی زه‌ویدا که داده‌به‌زێ له سه‌رچاوه‌یه‌وه و له‌وانه‌یه به هۆی هه‌ندێ خه‌یاڵی سیحری / غه‌یبی یه‌وه بێت.
(30) مه‌به‌ستی جیهان وه‌ک شوێنی له‌ناوچوون
(31) مه‌به‌ست له جلی شڕی وه‌ک کاتێک له‌ش له‌ناوده‌چێ به‌مردن چاره‌سه‌رناکرێ هه‌تا ڕۆژی زیندوبوونه‌وه، هێشتا گیان له به‌هه‌شتدایه خۆشی ده‌بینێ لهوپێ زانینه.
(32) له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی جیهان بێت، سه‌یری به‌شی پێشووکه له‌سه‌ر گیان / روح
(33) مه‌به‌سه‌ت چاره‌سه‌ر ‘شفا’ وه‌ک ناوی کتێبه‌که‌یه
(34) هه‌وڵی مانه‌وه، یا هێشتنه‌وه وه‌ک له یه‌کێک له کاره‌کانی ئیبن سینا دا باسکراوه.
له‌م تێبینیانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا تێبینی ژماره 5 و 19 له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی بنه‌ڕه‌تی ڕه‌گه‌زی کوردی ئیبن سینا نیشان بده‌ن
سه‌رچاوه: ئیبن خه‌له‌کان، لاپه‌ڕه 440- 446 به‌شی یه‌که‌م له‌نو سراوه‌کانی.
زۆر سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م باسه و ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیاریه‌کی زیاترتان له‌باره‌ی ئه‌م زانایه‌وه بینیوه پێخۆش حاڵ ده‌بم به بینینی وهه‌میشه له خزمه‌تدام بۆ هه‌ر کۆمێنت و پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌یه‌ک، ئیمه‌یله‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌رشیفی ناوه‌که‌مه له سایتی کوردستان پۆست.