هونه‌ری سۆمه‌رییه‌كان و كورته مێژوویه‌ك
هه‌ر له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه و له‌پاش دۆزینه‌وه‌ی ناوی سۆمه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ته‌خته‌گڵه‌كانی كتێبخانه مێژووییه مه‌زنه‌كه‌ی (ئاشورباینپاڵ)دا له شاری ئاشوری كۆندا, زانا ئاركیۆلۆژییه‌كان و مێژوونووسه‌كان كه‌وتنه خۆیان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سۆمه‌رییه‌كان له‌وكاته‌وه تاكوئێستا به سه‌دان كتێب و هه‌زاران وتاریان ده‌رباره‌ی مێژوویی ئه‌م سۆمه‌رییانه له‌چاپداوه كه تێیدا مێژوو و ژیانی رۆژانه و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و هه‌ستی ئایینیان و سیاسه‌تیان و لیستی پادشاكانیان و یاسا و سیسته‌می جۆری فهرمانڕوایهتییهكانیان چه‌ندیان بابهتیتریان تێداڕوونكردووهتهوه، به‌ڵام له هه‌موویان گرینگتر كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی زانای ئاڕكیۆلۆژی (گرامه‌ر )ه كه به شێویه‌كی زۆر ئه‌كادیمییانه ده‌رباره‌ی سۆمه‌رییه‌كان دواوه و به‌پێی توانای خۆی و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی زۆربه‌ی كونوكه‌له‌به‌ره‌كانی مێژووی سۆمهرییهكانی پشكنیوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژووی سه‌روه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی مرۆڤاییهتییهكانه.
زانستی شوێنه‌وارزانی یه‌كێكه له‌و زانستانه‌ی كه مرۆڤ پێوه‌ی خریكبووه و له كۆنه‌وه و له‌ته‌نیشت ئه‌ویشه‌وه هه‌ڵكه‌ندن له زه‌وی بووه‌ته پیشه‌یه‌ك له شار و له‌وگوندانه‌ی كه ته‌مه‌نیان زۆر به‌سه‌رچووه ئه‌وه شتێكی سروشتییه كه به‌ڕوونی دیاره له پاشماوه‌كانی شاره‌ستانییه‌تی سه‌ده رابردووهكانه چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌م شته كهلهپورییهكۆنانه پێكهاتووه و به پله‌ی یه‌كه‌م له خشتی سوور و دیوار و نووسین و چه‌ك و له مه‌نجه‌ڵ و له قاپ و كه‌وچك له خشڵ و له گه‌وهه‌ر و هه‌ندێك گه‌وره و بچووك به شێوه‌یه‌كی كورت به‌رهه‌مهاتووه, به‌ڵام ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخستنی ئابووری و ئیداری به شێوه‌ی تایبه‌ت دیاره له دروستكردنی ئه‌مجۆره هونه‌ره وه‌ك دیاره له بیروباوه‌ڕه ئایینیه‌كان كه له‌سه‌ریان پێویستبووه به‌رهه‌مبێنن چه‌ند شتێكی پێویست دروستكراوه به شێوه‌ی شاراوه بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی خۆیانی پێدابینبكهن و ئه‌م به‌رهه‌م هاتووانه دروستنابن ته‌نها له‌سه‌ر شێوازێكی هونه‌ری رێك‌وپێك و ورد و له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانانه‌ی كه كراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی سۆمه‌ری له ماوه‌ی ساڵه‌كانی داهاتوودا هه‌موویان ئه‌و په‌یمان نامانه بوون كه ئاشكرا كراون به‌ر له نیوه‌ی ئه‌م ده سه‌ده‌یه‌وه كه هه‌ندێكیان دانراوی خۆیان بوون، هه‌ندێكیان وه‌رگێڕدرابوون له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی كه تیادۆزراونهتهوه، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك زۆرترینی ئه‌و ئێسقانه‌ی ئه‌وان ده‌رهێنراون له زه‌وی شكاو و تێكچوون تاكو هه‌ندێك به‌شێكی كه‌میان ماون تێكه‌ڵ بهیهككراون هه‌ندێكیشیان پارێزراون، به‌ڵام هه‌ندێ كاری ئه‌ده‌بی سۆمه‌ریی كه له‌سه‌ر تابلۆ نووسرابوون له كاتی دۆزینه‌وه‌یاندا به‌ساغی دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان به‌شكاوی و توانیان له چه‌ند كتێبێكدا تۆماریانبكهن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا شێوێنراویان به‌سه‌ره‌وه دیاربووه هه‌ندێكیشیان نووسینه‌كانیان لێكدهچوون به‌ڵام سوودی هه‌ر هه‌بووه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان.
كه‌له‌پوری سۆمه‌ری كه له‌چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ری دۆزراوه‌ته‌وه له ساڵی 1952 چیرۆكێكی سۆمه‌ری بڵاوبووه به‌ناوی (اینمركارو سیداراتا) كه چیرۆكێكی داستانی سۆمه‌ری بوو، له عێراق بۆ ئێران كه پێكدێت له زۆرترله100 دێڕ به شێوه‌یه‌كی جوان داڕێژراوه و كۆكراوه‌ته‌وه له20 له‌وحی تێكچوو كه له‌وكاته‌ی له مۆزه‌خانه‌ی (استمبول)و له مۆزه‌خانه‌ی (زانكۆین سلڤانیا) له ئه‌مه‌ریكا هه‌بوون كه پاڵه‌وانی ئه‌م چیرۆكه داستانییه دوو به‌رپرسن كه ئه‌وانیش ( ئیمنو كار (ابن)) كه وه‌كو خۆی به وشه‌ی سۆمه‌ڕی بهكارمانهێناون له وه‌ركا كه شارێكی سۆمه‌ڕی كۆنه و ده‌سه‌ڵاتداری (ان) ناوی نادیاربوو له (ئاڕاتا) شارێكی گرنگبووه شوێنه‌كه‌ی تائێستاش دیارینه‌كراوه له ئێرانی كۆن و پێكهاته‌ی ئه‌م چیرۆكه له داستانه سۆمهرییهكاندا باسكراوه.
پاشماوه‌ی كه‌له‌پوری ئور دۆزرایه‌وه له سهرپارچهیهكی به‌كه‌ڵكی هه‌ڵكۆڵراو كه به شێوه‌یه‌كی ورد دروستكرابوو كه ئه‌ویش (كودا) بوو واتا حاكمی (له‌گه‌ش) كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (كودا) به‌ر 100 ساڵ و هه‌ندێك نموونه‌یتری به‌رچاو ده‌كه‌ون له(الصوت) له ئوره‌وه (ئهنكور)و سه‌رۆكیان (انتكال) كه دروستكراوه له مه‌ڕمه‌ڕ و پاشماوهیتر هه‌یه.
له‌به‌ردی (الدیورایت) ئه‌م شته جوانه‌ی تیابهدیدهكرێت شێوه‌ی سپێنه‌ی چاوی ده‌دره‌وشێته‌وه گلێنهكهی به سه‌وز رازێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له هونهریتردا بازرگانی و هه‌ندێ جۆری مامهڵهیتر له ژیانی رۆژانه وا له‌سه‌ر ئه‌م پارچه تابلۆیه نه‌دۆزرانه‌وه, به‌ڵام له هونهریتردا كه سۆمهرییهكانی پێجیادهكرێتهوه زۆرن له‌م سه‌رده‌مه‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه به‌ده‌ستمانگه‌یشتووه هه‌ندێ پارچه تابلۆی نووسراو كه پاشماوه‌ی ئه‌ده‌بی خاڵی تیابهدیدهكرێ، به‌ڵام پێكهاتووه له شێوه‌ی حكومی دادگای و نامه‌ی كه‌سی و گرێبه‌ستی لێره‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌مهاتووه له‌و پارچه تابلۆ نووسراوانه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه تائێستا ئه‌ده‌بێك بووه كه دروشمی دینی پێوه‌دیاره و گرینگ‌ترین شت كه به‌ده‌ستمانگه‌یشتووه، له دابونه‌ریتیان و پێشینانیان كه له كاتی هه‌ستانی لافاوهكهدا ئه‌و پێشینانه‌ی كه ده‌ركه‌وتن ئه‌سڵی ئه‌وانه‌بوون كه باسمانكردن و باسكراون له ته‌وراتدا و چیرۆكی پاڵه‌وانی گلگامیش ئه‌فسانه‌ی (ئهتانا) هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و دروشمی چاكه و خراپه كه ئاماژهیپێدهكرا له سه‌فه‌ری یعقوب. هه‌ندێك دروشمی لاوانه‌وه كه دانرابوون له‌وكاته‌دا خواپه‌رسته‌كان ده‌یانكردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له دروشم له شاره گه‌وره‌كاندا هه‌موو ئه‌مانه‌ش له سجلی پاشاكاندا دۆزرانه‌وه كه نووسرابوون به زمانی هۆنراوه‌یی، به‌ڵام ئاشكرایه كه زمانی شیعریان نه‌بووه, به‌ڵكو دانرابوون به شێوه‌ی چیرۆك له چه‌ند له دووبهیت كه یه‌ك وه‌زنیان هه‌بووه و ده‌لاله‌تی ده‌كرد له‌سه‌ر یه‌ك بیروباوه‌ڕی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه و ئه‌ده‌بی سۆمه‌ڕی كه كه‌مترین به‌یتیان ده‌گاته په‌نجا دێڕ، به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند دێڕێكیتر هه‌ن كه نزیكه له‌م دێڕه‌ی پێشتر كه ده‌گاته (1000) دێڕ، به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ده‌ب شوێنی خۆی داگیركردووه له شاره‌ستانییه‌تی سۆمه‌ری كه به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی پله‌یه‌كی باڵای هه‌بووه له‌نێوان داهێنانه‌كانی مرۆڤ كه هۆگریانبووه, تاكو جیاوازی له‌نێوان ئه‌وان و عیبری و ئیغریقییه‌كان نه‌بێته ئه‌وه‌ی كه حوكم به‌سه‌ریاندا نه‌كه‌ن, نموونه له‌وشتانه‌ی كه باوبوو جیاوازی ژیانی ژن و مێردایه‌تی و جیاوازی بیروباوه‌ڕی له شاره‌ستانییه‌تی كۆن گرنگی ئه‌و ئه‌ده‌به‌ش بۆ پێشكه‌وتنی شاره‌ستانییه‌تی عه‌قڵ و ژیری له سه‌رجه‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندی كۆندا بووه‌ته پێوانه به شێوه‌یه‌كی جێگیر و ئه‌وه‌ش نابێته زیاده‌ڕه‌وی ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌كه‌دییه‌كان و ئاشورییه‌كان و بابلییه‌كان ئه‌م رێچكه‌ی ئهوانیانگرتووه نزیكبوون له وان, هه‌روه‌كو چۆن حسییهكان, حورییه‌كان, كه‌نعانییه‌كان هه‌ندێكیان وه‌رگێڕاوه‌ته‌سه‌ر زمانی خۆیان و لاسایی ئه‌وانیان كردووه‌ته‌وه به‌لاساییكردنه‌وه‌ی فراوان.
بنچینه‌ی دانان وپێشكه‌وتنی نووسینی بزماری
زمان وه‌ك هۆیه‌ك بۆ له‌یه‌كگه‌یشتنی مرۆڤ له‌یه‌كتری گرنگترین دیارده‌یه له ژیانی مرۆڤدا, هه‌ربۆیه‌ش به‌باڵاترین كه‌ره‌سه‌ی شاره‌ستانێتی داده‌نرێت, زمانی سۆمه‌رییه‌كان كۆنترین زمانه له ده‌شتی لیتهییدا و بگره له ته‌واوی جیهاندا كه به هێڵی مێخی هاتبێته نووسین, نووسین ره‌وتێكی زۆر مه‌زن بوو بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌ستانێتی له ههناگاوێكهوه بۆ هه‌نگاوێكیتر و مرۆڤ ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له سه‌ده‌كانی پێشمێژوو بكات و هه‌ر به هۆی نووسینه‌وه بوو كه سۆمه‌رییه‌كان مێژووی خۆیان تۆماركردووه به هۆی ته‌خته گڵێنهكانهوه به ده‌ست مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه گه‌یشت, له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژووی سۆمه‌رییه‌كان له پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لاوه كۆن و پارچه فه‌خفوری و گۆزه و دیزهكانیان, له‌و ته‌خته گڵێنانهوه ده‌ستپێده‌كات.
ئاشكرایه كه سۆمه‌رییه‌كان یه‌كسه‌ر نه‌گه‌یشتوونه‌ته داهێنانی نووسینی مێخی, به‌ڵكو وه‌ك هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی شارهستانیتر به چه‌ند هه‌نگاوێك و ماوه‌یه‌كی زۆردا تێپه‌ڕبووه. پڕۆفیسۆر پاكیزه ره‌فیق حیلمی له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی خۆیدا ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نووسین ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی كه له هه‌مووی گرنگتره له مێژوودا ئه‌وه‌یه كه له كۆتایی ئه‌م ده‌وره‌دا, له په‌رستگای ئی. ئانا (E. ANNA) له ئۆڕۆك نووسین بۆ یه‌كه‌مجار له شێوه‌ی وێنه‌ییدا دۆزراوه‌ته‌وه. د. پاكیزه ده‌ڵێت: (مۆره‌كان خه‌ڵه‌ف و ته‌په‌ی گه‌وره یه‌كه‌م پله‌ی نووسین بوون و خه‌تی وێنه‌یی (ئۆڕۆك) دووه‌م پله‌یه)، دیسانه‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی مێژوو ویدۆزینهوهی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه ده‌بێ زیاتر له شوێنه‌واره‌كان بكۆڵینه‌وه. گومانی تیانییه له‌وه‌دا كه ئه‌و نهێنییه رۆژێك هه‌ر ئاشكراده‌بێت! چونكه شتێكی لۆژیكی نییه كه وڵاتی (میزوپۆتامیا), پاش ئه‌و رێگه دوورودرێژه‌ی بڕیویه‌تی له داهێنانی شارهستانیدا, له‌ئه‌نجامدا سیمای شارستانییه‌تی له‌ده‌ستبدات، به‌ڵام دیاره هێشتا زانایانی ئاڕكیۆلۆژی و زمان ههوڵكیتریان له‌به‌رده‌ستدایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م تاكه نهێنییه ئاشكرابكه‌ن و له زۆر رووه‌وه باسكراوه كه سۆمهڕییهكان ئه‌وانه بوون كه ده‌ستیانكردووه به دانانی نووسینی بزماری و پێشكه‌وتووترین ده‌ق كه دۆزرابێته‌وه تاكو ئێستا زیاتر له هه‌زار نووسراو له‌سه‌ر تابلۆ و تابلۆی تێكچوو (3000)پ.ز تۆماركراون به زمانی سۆمه‌ری جگه‌له‌وه‌ی سۆمه‌رییه‌كان داهێنه‌ری خه‌ت بوون یان جگه‌له‌وان كه‌سیتر هه‌بووه، به‌ڵام به‌دڵنیایی ئه‌وان له هه‌زاره‌ی 3پ.ز چه‌ندین پێستی ئاژه‌ڵیان به‌كارهێناوه بۆ نووسین و هه‌ندێك له‌و گه‌لانه‌ی دراوسێیان بوون هه‌ستیان به‌گرنگی ئهمكارهكردوه و سۆمه‌رییه‌كان بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه چۆن بیسازێنن له‌گه‌ڵ زمانی خۆیان ئه‌وه‌شیان له هه‌زاره‌ی 2پ.ز ئه‌مجۆره نووسینه بووه به بڵاوترین و بهكارهاتووترین نووسین له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ره‌تا نووسینی بزماری له‌سه‌ر شێوه‌ی نووسینی وێنه‌یی بووه، هه‌روه‌كو چۆن هێمایه‌ك بوو كه به‌ڵگه بووه له‌سه‌ر وێنه‌ی شتێكی مادی یان زیاتر، به‌ڵام هه‌موو وشه‌كانی واتایان یه‌ك بووه نووسین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جیایدهكردهوه وێنه‌كه بوو كه نزیك له نووسینه‌كه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م كه‌موكوڕییه له‌دانانی ئه‌م نووسینه‌دا لاوازبووه له‌به‌ر دوو هۆكار 1: به‌وشێوه‌ی نیشانه‌كه دانرابوون ئاڵۆزبوون ئه‌وجۆره نووسینه توانای نه‌بووه كه واتای ئه‌مجۆره نیشانانه ده‌رببڕێت، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت لاوازی دووه‌مه‌وه ئه‌وان ژماره‌ی نووسینه‌كانیان و دانانیان له چوارچێوه‌ی سنوورێكی باوهڕپِێكراو به‌په‌نابردن بۆ شێوازی ته‌واو جۆراوجۆره‌وه گرینگ‌ترین شێواز كه په‌یڕه‌وكرابوو شێوازی گۆڕینی بوو له نووسینیدا.
هه‌ندێ شێوازی پێشكه‌وتو له راڤه‌كردنی ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه
1. وێنه‌ی ئه‌ستێره به پله‌ی یه‌كه‌م وشه‌یه‌كی سۆمه‌رییه (ان) به مانای ئاسمان دێـت وه‌ك هه‌مان نیشانه به‌كاردێت بۆ ده‌لاله‌تكردن له وشه‌ی (دینجر) به مانای (خوداوه‌ند)
2. وشه (كی) به مانای زه‌وی هاتووه وه‌كو به‌ڕوونی دیارنییه كه ئه‌م نیشانه‌یه راسته
3. وشه‌ی كورتكراوه‌ی (لو) به مانای پێ دێت.
4. وێنه‌ی شاخ كه له‌وكاته‌دا وشه‌ی (كور)ی بۆ به‌كارهاتووه
5. جیمهت له سۆمه‌ریدا به مانای گه‌ل به‌كارهاتووه
6. وێنه‌ی قاپ (اینا) به مانای تێرخواردن دێت واته وشه‌ی (نیندا) به مانای خواردن
7. دوو نیشانی تێكه‌ڵ له دوو نیشانه وه‌كو ده‌م و خواردن به‌كاردێت به وشه‌ی (كو) به واتای خواردن
8. وێنه‌ی رۆیشتنی رووبار به‌كارده‌هێنرا به مانای (ا) واتا ئاو
9. وێنه‌ی به‌شه‌كانی خواره‌وه پێ كه به‌كاردێت بۆ رۆیشتن به‌كارهێنراون به‌رامبه‌ر به وشه‌ی (دو) واتا (رۆیشتن) وشه‌ی (جه‌ب) واتا (راوه‌ستان)
10. وێنه‌ی نینۆك به‌كاردێت به‌رامبه‌ر وشه‌ی (موشین) واتا فڕین
11. وێنه‌ی ماسی به‌كاردێت به‌رامبه‌ر (خا) واتا ماسی و وشه‌ی (لغل) واتا ماسی
12. وێنه‌ی سه‌رو شاخی گا به واتای (جود) به‌كارهاتووه واتا (شور) گا
13. وێنه‌ی سه‌ری مانگا به واتا وشه‌ی (اب) واتا مانگا
14. وێنه‌ی گوڵه‌جۆ به مانای (شی) واتا جۆ و له نووسینه‌كانی ئه‌كه‌دیدا چه‌ند هێمایه‌كی ده‌نگ به‌رچاوده‌كه‌ون وه‌كو (sal-matd mat.kurik-kur) یان هێمای وه‌كو وشه‌ی به‌هێز وه‌ك (matu) وڵات (sadu) شاخ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌وره نیشانانه له‌كاتێكدا به‌كارهێنرا به‌یه‌كه‌وه ئه‌وا هه‌ندێكیان ناتوانن به‌رزترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن یان ناتوانن ببن به وشه‌ی ده‌نگدار و جگه‌له‌ویش ئه‌م وشانه نه‌هاتوون له ده‌قه‌كاندا مه‌گه‌ر به سیفه‌تی نیشانه‌ی هێمای نه‌بێت و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌روه‌ها به هۆی فراوانی بوونی هێمای بزمارییه‌وه بوو به هۆی به‌كارهێنانی نیشانه‌ی وه‌كو (داله) یان به‌ڵگه‌ی ده‌نگی.
نووسین دۆزراوه‌ته‌وه به شێوه‌ی هه‌ڵكۆڵین كه له‌سه‌ر به‌رد كه نهخشهكراون دوای پشكنینیان ده‌ركه‌وتن و كه هه‌ڵكۆڵدراون له‌سه‌ر به‌رد و هه‌ندێكیان بزمارین به ژماره‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر تۆپه‌ڵی قوڕ نووسراون و به شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی به‌رز كه ئه‌وه‌ش له ئیشه‌كانی حاكمی عمرانییه و هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی ده‌كات دروستكردن و بنیاتنانی ژیان كه كمتر نییه له په‌نجا په‌رستگا كه گرنگترینیان په‌رستگای (ئایینونو) بوو.
هونه‌ری بیناسازی و زه‌قوره لای سۆمه‌رییه‌كان هونه‌رێكی زۆر باڵا و پڕله ته‌كنیك و داهێنانی مه‌زنه، بوونی ئه‌و هه‌موو كاره هونه‌رییه مه‌زنانه‌ی كه له مۆزه‌خانه‌كانی جیهاندا هه‌ن گه‌واهی بۆ پێشكه‌وتوویی هونه‌ری سۆمه‌رییه‌كان ده‌ده‌ن, سۆمه‌رییه‌كان له دروستكردنی فه‌خفوری و گۆزه و دیزه و په‌یكه‌ر و خانوبه‌ره‌دا زۆر پێشكهوتوبوون. هونه‌ری بیناسازی له وڵاتی سۆمه‌ردا گه‌یشتووه‌ته پله‌یه‌كی وا كه ئه‌ندازیارانی ئێستای سهرسامكردووه, دروستكردنی ئه‌و هه‌موو كۆشك و ته‌لار و په‌رستگا و زهقورانه به گه‌وره‌ترین كاری بیناسازی كۆن ده‌ژمێردرێت كه هه‌موویان به‌پێی نه‌خشه‌ی رێك‌وپێك و ئه‌ندازه‌ییانه دروستكراون, به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر دروستكردنی په‌رستگای زهقوڕهیه كه به‌رزایی هه‌ندێكیان ده‌گاته (80) پێ كه ئه‌مه‌ش زۆرتر پێشكه‌وتوویی هونه‌ری بیناسازی سۆمه‌رییه‌كان ده‌رده‌خات هه‌روه‌كو له‌دواییدا باسده‌كرێت. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئایین رۆڵێكی باڵای بینوه له پێشخستنی هونه‌ر و په‌یكه‌رتاشین و دروستكردنی په‌رستگا و زهقوڕهكاندا به‌و شێوه نایابانه هه‌ر ئایینیه كه رۆڵێكی كاریگه‌ر و ترسناكی له مێژووی سۆمهرییهكاندا هه‌بووه و له هه‌موو كون و قوژبنێكی وڵاتی سۆمه‌ردا په‌یكه‌ری خوداوه‌نده‌كانی تێدابووه. به‌نیسبه‌ت په‌رستگای زه‌قوڕه هه‌رچه‌نده مه‌زنترین په‌رستگا و بڕبڕه‌ی پشتی ئایینی سۆمهرییهكانه و ده‌چێته نێو بابه‌تی ئایینی سۆمه‌رییه‌كانه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی باسێكی زۆر گرنگه و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزی به چیاكانی كوردستانه‌وه هه‌یه هه‌ربۆیه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ری دهدوێَین، په‌رستگای به‌رز یاخود بورج له بابلیدا پێیدهوتراو (زیكورتو) كه واتای به‌رز و بڵندی گه‌یاندووه.
زه‌قوره هه‌ر له هه‌زاره‌ی چواره‌می پ.ز له‌نێوان سۆمهرییهكاندا باویبووه واتا له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه سۆمه‌رییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی نیشته‌جێی ده‌شتی لیته‌یی بوون و تێیدابڵاوبونهوه، ئه‌م زهقورانه به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی زۆر رێك‌وپێك دروستكراون و به‌رزی هه‌ندێكیان (60)م بووه، هه‌ندێكیتریشیان زیاتربووه له زۆربه‌ی شاره سۆمهرییهكاندا زه‌قوره هه‌بووه كه هه‌ریه‌كه‌یان خوداوه‌ندێكی هه‌بووه. ئه‌و لیسته‌یه‌ی كه له زه‌قوره كۆنه‌كان ده‌دوێت و له كتێبخانه‌كه‌ی ئاشوربانیباڵدا دۆزراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه (33) بورجی زه‌قوره له ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، له (27) شاری جیاوازدا. به‌راوردكردنی نێوان ئه‌م دوو ژماره‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌وانه‌یه له یه‌ك شاردا زیاتر له زهقورهیهكی تێدابووبێت. له زه‌قوره به‌ناوبانگه‌كانی كه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ مابێت زه‌قوره‌ی (ئور)ه كه له سێ نهۆم پێكهاتووه و رووبه‌ری ته‌خته‌كه‌ی (60 به 45 )م, به‌ڵام به‌رزایی ئێستای ئه‌م زهقورهیه نزیكه‌ی (20)م.
زه‌قوره‌ی (ئور) سێ پلیكانه‌ی له‌ڕووی باكوری رۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه كه یه‌كێكیان له ناوه‌ڕاستدایه و دووانهكهیتریشیان كه‌وتوونه‌ته لایهكانییهوه. زه‌قوره شوێنێكی زۆر پیرۆز بووه له‌لایه‌ن سۆمهڕییهكانهوه له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یكه‌ری به‌ناوبانگترین خوداوهندهكانیان تێدابووه, ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه جێنزرگه‌ی زه‌یوانی مه‌زنیش بووه كه به نوێنه‌ر و یاوه‌ری خوداوه‌ندان ناسراوه و شوێنی نزا و پاڕانه‌وه و ته‌نانه‌ت حه‌جكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سۆمهڕبووه و تیایدا قوربانییه‌كانی خۆیانیان پێشكه‌شی خوداوه‌ندان كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌م زهقوڕانه به یه‌كه‌مین قوتابخانه و فێرگه‌ی مێژوو داده‌نرێن كه تێیدا سۆمهڕییهكان سرووته ئایینیه‌كانیان تێداخوێندووهتهوه.
ئه‌م زهقورانه له سێ نهۆم یاخود له حه‌وت نهۆم پێكهاتووه كه هه‌ر نهۆمێ كارێكی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانكراوه, بۆنمونه یه‌كێك له‌و نهۆمانه جێگای سه‌ربڕین و پێشكه‌شكردنی قوربانییه‌كان بووه بۆ خوداوه‌نده‌كان. مرۆڤی كۆن به‌تایبه‌تی مرۆڤی چیاكانی كوردستان هه‌ر له چاخه كۆنه‌كانه‌وه هه‌ندێك له دیارده سروشتییه‌كانیان په‌رستووه به‌تایبه‌تی خۆر و مانگ و هه‌روه‌ها ئاسمانیش كه ئه‌مانه‌ی له‌باوه‌شگرتووه, شانه‌ده‌رییه كۆنه‌كان له‌سه‌ر لوتكه‌ی به‌رزترین چیاكان ئه‌م ئه‌ستێرانه‌یان په‌رستووه, چونكه له‌وبڕوایه‌دابوون كه زیاتر لێیاننزیكدهبنهوه و قوربانییهكانیشیان بۆ ئه‌م خوداوه‌ندانه واته خۆر و مانگ و ئه‌وانیتر, هه‌ر له‌سه‌ر لوتكه‌ی ئه‌م چیایانه بوو, په‌رستگاكانی عێراقی كۆن سه‌رچاوه‌ی هه‌موویان ده‌چێته‌سه‌ر باشووری كوردستان هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جیاوازییان له نه‌خشه و شتیتردا هه‌یه كه ئه‌مه‌ش به هۆی تێپه‌ڕبوونی كات و پێشكه‌وتنی زیاتری شاره‌ستانی و بیروباوه‌ڕه ئایینیه‌كان شتێكی سه‌یر نییه.
زه‌قوره له هه‌موو پهرستگاكانیتر زیاتر په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه هه‌یه, چونكه هه‌روه‌ك وترا له ناوچه شاخاوییه‌كاندا له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیاكانه‌وه شانهدهرییهكان خوداوهندهكانیان په‌رستووه, له پاش كۆچكردنی ئه‌م شانهدهرییانه بۆ ناوچه‌كانی ده‌شتی لیته‌یی و نه‌بوونی چیا و گرد و هه‌ر شوێنێكی بهرزیتر له ناوچه‌كه‌دا وای له‌و سۆمه‌رییانه كردووه كه زه‌قوره دروستبكه‌ن بیكه‌نه ئه‌لته‌رناتیڤی چیایه‌ك كه بابوباپیرانییان خویان به په‌رستنی خواوه‌نده‌كانیان گرتبوو له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیاكان. ته‌واوی زانایانی ئاركیۆلۆژی و ئه‌و میژوونووسانهی كه له شوێنه‌واردا پسپۆڕن به‌دڵنیاییه‌وه له‌وباوه‌ڕه‌دان كه زه‌قوره ئه‌لته‌رناتیڤێكه بۆ ئه‌و چیایانه‌ی كه بابوباپیرانی سۆمه‌ری سرووته ئایینییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه.
زه‌قوره وه‌ك بورجێكی مه‌زن له‌نێو شاره سۆمهرییهكاندا دیاربووه، ئه‌وه‌ی زیاتر ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌م زهقوڕانه بۆ چیاكانی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه زه‌قوره‌ی (ئور)ه، نه‌خشه‌ی به‌ناوبانگی زه‌قوره‌ی (ئور)ه به‌ته‌واوه‌تی وادروستكراوه له‌ڕووی چیاكانی كوردستانه‌وه به‌تایبه‌تی یه‌كه‌مین نیشتیمانی شانهدهرییهكان بێت كه هه‌روه‌كو له‌پێشه‌وه باسكرا, ئه‌م زهقورهیه پێشه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی باكووری رۆژ ههڵاتكراوه كه به‌ته‌واوه‌تی ناوچه‌كانی شانه‌ده‌ر و هه‌زارمێرد و زه‌رزێ و جۆگهمامی و چه‌رموو و ده‌یان و سه‌دانی ئه‌و ناوچه‌یانه كه هه‌ر له‌نێو ملیۆن ساڵه‌وه مرۆڤی كۆنی تێداژیاوه. ئاڕاسته‌ی ئه‌م زهقوڕهیه بۆ ناوچه كۆنه‌كانی كوردستان و به‌ره‌و چیاكان ئاڕاسته‌كراون. دیاره ئاڕاسته‌كردنی زهقوڕهی (ئور) كه بهناوبانگتترین زهقوڕهی سۆمه‌رییه شتێكی ڕێكه‌وت نه‌بووه و هه‌ڵبه‌ته له چیاكانی كوردستاندا و بهڵگهیتری هه‌یه كه زیاتر ره‌سه‌نایه‌تی زهقوڕهی سۆمه‌ری بۆ كوردستان ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه هه‌روه‌كو هه‌موومان دههزانین كه كاشییه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوون له هه‌زاره‌ی سێیه‌م و دووه‌می پ.ز له كوردستان ژیاون و له‌كاتێكدا كه پادشا ئورنه‌مو هاته‌سه‌ر حوكم و له ساڵانی 2013-2096پ.ز دامه‌زرێنه‌ر و به‌ناوبانگترین پادشا بووه كه گرنگیداو به ئاواكاری و دروستكردنی ئه‌و كارانه‌ی كه به‌زۆری له ئاواكاری بوو و هه‌روه‌ها بۆ پایتهختهكهش كه (ئورمدنا) سۆمه‌ری وه‌كو (وه‌ركا)و (له‌گه‌ش و نفر و ئه‌ریدۆ) له گرینگ‌ترین ئه‌و كاره ئاواكارییانه دروستكردنی زه‌قوره بووه له په‌رستگای خوای مانگ له پایته‌خته‌كه‌ی (ئور) و شیاوی بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و زهقورانه پێكهاتبوون له سێ چین له‌نێوان ئه‌م زهقوڕانهدا زه‌قوره‌ی ئوره كه پێكهاتبوو له (7) چین، له‌لایه‌كیتره‌وه (ئورنه‌مو) یه‌كێك بوو له پادشا هه‌ره به‌ناوبانگه‌كان له مێژوودا لهڕووهی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
گرنگی هونه‌ری هه‌ڵكۆڵین لای سۆمه‌رییه‌كان
هونه‌ری هه‌ڵكۆڵین له ساڵی 200پ.ز مێژوویه‌كی تۆماركردووه و له‌مساڵانه‌دا هونه‌ری هه‌ڵكۆڵین ده‌ركه‌وت پاش ئه‌وه‌ی به سه‌رده‌مێكی سه‌ره‌تاییدا تێپه‌ڕیكرد، هه‌روه‌كو ئه‌م داتا شینه‌ش دیاره له پاشماوه‌ی گردی (عوبید) پاشماوه‌ی سه‌رده‌می (ئورنینا) ئه‌مجۆره پاشماوانه‌ش یارمه‌تیداین له‌سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه پلهپلهیانهی هه‌بوون، له‌و نیشتمانه‌ی كه ده‌ركه‌ووتوه له سه‌رده‌می سه‌ره‌تایی و كه خاوه‌نی راستییه‌كی زیندووه تاكو ئه‌م پێشكه‌وتنه بووه به پێشكه‌وتنی ته‌واو، به‌ڵام ئه‌و شێوازه جیاوازه به‌نیسبه‌ت سۆمه‌رییه‌كان، چونكه ئاركۆلۆژییهكان لێره‌دا چوونه‌ده‌رێ بۆ هه‌ڵكۆڵین له خۆڵ و دروستكردنی ده‌یان قاپ و قاپلهمهی قوڕ، لێره‌دا راسته بڵێین له %70 كه‌ره‌سه دروستكراوه‌كان پێكدێن له په‌یماننامه‌ی ئابووری و ئیداری. ئه‌وه‌ش گرنگی هه‌بووه له ژیانی مرۆڤایه‌تی دانیشتوانی میسۆپۆتامیا، به‌ڵام پێنج تابلۆی نووسراوی هه‌ڵكۆڵراو به شێوه‌ی جیاواز له كاری ئه‌ده‌بیات دیارده‌كه‌ون، به‌ڵام چه‌ند ههڵكۆڵراوێكی ئه‌ده‌بی گه‌وره ده‌رده‌كه‌وێت كه خاوه‌نی 12بڕگه‌یه له چه‌ند ده‌قێك له‌سه‌ری نووسراوه كه به سه‌دان خه‌تی جۆراوجۆر، به‌ڵام زۆر بچووكن جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند هێڵێكیان گه‌وره‌ن، به‌ڵام دانراوی ئه‌ده‌بیات ده‌گاته سه‌دان هێڵ له‌سه‌ر رووبه‌ری ئه‌م تاتهقوڕانه به جیاوازی درێژیانه‌وه، به‌ڵام دوابه‌دوای یه‌كترن. پادشا و فه‌رمانڕه‌وا سۆمه‌رییه‌كان و لیسته‌كانیان خشته‌ی پادشا سۆمه‌رییه‌كان بۆمانده‌گێڕێته‌وه كه پادشایه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار له ئاسمانه‌وه بۆ شاری (ئه‌ریدۆ) هاتووه‌ته‌خواره‌وه. سۆمه‌رییه‌كان پادشاكانی خۆیانیان كردووه به دوو به‌شه‌وه به‌شی یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ی پێشلافاوه به‌ناوبانگه‌كه فه‌رمانڕه‌وای سۆمه‌رییان كردووه له پێشلافاوهكهدا.. هه‌شت پادشا له شاری سۆمه‌ریدا فه‌رمانڕه‌وابوون, هه‌ریه‌ك له‌م پادشایانه چه‌ند ساڵێكی خه‌یاڵی فه‌رمانڕه‌وایان كردووه به هه‌ر هه‌شتیان (241200) ساڵی فه‌رمانڕه‌واییه, ئه‌و شارانه‌ش بریتینله (ئه‌ریدۆ ) كه هه‌ردوو پادشای (ئالوم)و (كار) (64800) ساڵ فه‌رمانڕه‌واییان تێداكردووه و شاری پادت پیرا- دوركوڕكوڕی) كه پادشایان (ئهئمینلو ئه‌ننا و ئهتسمنه كالنا و ده‌موزی) بۆ ماوه‌ی (1080009) ساڵ فه‌رمانڕه‌وایان تێداكردووه. پاشان له (ڕاك) كه پادشا (ئهسنیز) (28000) ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی تێداكردووه، هه‌روه‌ها شاری (سپار) پادشا (ئهنمیندۆ راننا) (21000) ساڵ و له‌كۆتاییدا پادشا (ئۆبارتۆتۆ) له شاری شروپاكدا (28600) فه‌رمانڕه‌وایی تێداكردووه له‌ڕاستیدا له بنه‌ماڵه به‌ناوبانگه‌كانی سۆمه‌ر, بنه‌ماڵه‌ی (وه‌ركا) یهكهپێنجهمین پادشایه ناویده‌ركرد له ده‌وروبه‌ری (2700)پ.ز ئه‌و پادشایه‌ش ( گلگامێشه) كه داستانی گلگامێشی سۆمه‌ری به‌ناوبانگ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر ئه‌و.
زنجیره‌ی پادشایانی ئوری سێیه‌م :
1. ئورنامو (2290-2273)پ.ز
2. شولكی (2272-2226)پ.ز
3. بورسین (2225-2217)پ.ز
4. كیمیل سین (2216-2208)پ.ز
5. ای سین (2207-2138)پ.ز
هونه‌ری مۆر و مۆری په‌نجه لای سۆمه‌رییه‌كان
بۆ هه‌موو پیاوێكی سۆمه‌ری هه‌بووه مۆری تایبه‌تی به‌خۆی هه‌بێت ته‌نانه‌ت ژنانیش. زۆرترین خه‌ڵك نه‌یانده‌توانی بنووسن، به‌ڵام مۆر كارێك بوو له‌وكاته‌دا به‌كارده‌هێنرا بۆ به‌هێزكردنی په‌یماننامه‌كان. واتا مانای نووسین بوو له‌سه‌ر تابلۆیه‌ك له قوڕ و مۆركردن له‌لایه‌ن كه‌سه‌كه‌وه, مۆر له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ڵگه‌بوو له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی ئه‌و كه‌سه و له شێوه‌ی كه‌شتی دروستكرابوو كه درێژییه‌كه‌ی له‌نێوان (3-4) بوصه و بۆصه و نیو دروستكرابوو كه له به‌رد هه‌ڵكۆڵرابوو و وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ری دیاریكرابوو كه كه‌سه‌كه ئاماژه‌ی پێده‌دات له‌به‌رده‌م خوای شاره‌كه‌دا وه‌كو نووسیویه‌تی ناوی خۆی و نازناوی له‌پشت وێنه‌ی خواكه‌ی، به‌ڵام هه‌ڵكۆڵینی هه‌ندێ له‌م مۆرانه زۆر پێشكهوتوونهبوون، له‌ڕاستیدا ئه‌وانه جۆراوجۆر دانراوه له‌گه‌ڵ جۆرێكیتر له به‌ردی به‌نرخ وه‌كو مرواری، به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی كانزا كه هۆكارێك بوو بۆ ئاسانكردن كه به‌كاریبهێنن, ئه‌مجۆره كانزایهش به ده‌زوویه‌ك ده‌به‌سترایه‌وه و به مله‌وه هه‌ڵده‌واسرا و كۆمه‌ڵێك خواوه‌نده سۆمه‌رییه‌كان له‌سه‌ر مۆره لوولهییهكان ده‌بینران له ماوه‌ی (ئۆرۆك) یاخود ماوه‌ی چاخی نیمچه مێژوویی‌دا دۆزراونه‌ته‌وه، جگه‌له‌و دره‌خته چیاییانه كه وێنه‌ی به‌ران و بزنهكێویش له‌سه‌ر ئه‌م مۆره لوولهییانه ده‌بینین كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كاتی خۆی له ناوچه‌ی چیاكاندا راوی ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌یان كردبێت و ره‌فتاریان له‌كه‌ڵ كردبێت.
هونه‌ری جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی ڕازێنه‌ره‌وه لای سۆمه‌رییه‌كان
پیاوان هه‌ر لهدێرینزهمانهوه له‌وكاته‌ی ژیان سه‌ریهه‌ڵداوه جلوبه‌رگیان بۆخۆیان له پێستی گیانداران دروستكردووه كه ئه‌م به‌رگه‌یان به‌ستووه له‌ژێر هه‌نگڵه‌وه كه زۆربه‌ی جلوبه‌رگیان له سوف بووه به شێوه‌ی خێتی جۆرارجۆر و دوابه‌دوای یه‌ك به‌ستراون. ئه‌م جۆره جلوبه‌رگانه‌ش به شێوازێكی تایبه‌ت بۆ خۆڕازاندنه‌وه‌ی خۆیان به‌كاریانهێناوه له ئاهه‌نگه‌كاندا, هه‌رئه‌وه‌بوو به شێوازێكی پێشكه‌وتووتر چنرا و له‌كۆتاییدا ئه‌مجۆره جلوبه‌رگه بوو به‌باشترین جۆر كه پیاوان له چینه‌كانی سه‌ره‌وه لهبهریاندهكرد له‌گه‌ڵ عه‌بایه‌كی درێژ كرێكارانی پیاو كراسێكی كورت و لهسهرویشهوه به پشتێنێك ده‌یانبه‌ست و ههژاان زۆر به‌په‌رۆشبوون بۆ ئه‌و جلوبه‌رگه چێنراوانه, به‌ڵام پیاوانی دستڕیشتوو لهبهریاندهكرد و جه‌مه‌دانه و كڵاوی خڕ و كڵاوی شهبقهداریان له‌سه‌رده‌نا كه ئه‌مڕۆ هه‌ندێك عه‌ره‌ب لهسهریدهكهن و پادشاش ریشێكی درێژی ده‌هێشته‌وه و شانهیدهكرد و خۆی ده‌چواند به خوایه‌ك كه ده‌ركه‌وتووه له‌به‌رامبه‌ریان و قژیشی به‌رده‌دایه‌وه تاوه‌كو هه‌ردوو شانه‌كانی، به‌ڵام چینی گشتی و كۆیله‌كان ریشیان كورتدهكردهوه و قژیشیان كورتدهكردهوه تاكو نیوه‌ی ملیان، به‌ڵام ژنان له‌وماوه‌یه‌دا دوو پارچه له جلوبه‌رگیان له‌به‌رده‌كرد كه پێكده‌هاتن له كراسێكی ناوه‌وه‌ی درێژ و هه‌ردوو لای درێژبوو ده‌گه‌یشته سه‌رزه‌وی و ئه‌مشێوازه باوبوو لای سۆمه‌رییه‌كان.
دهرئـهنجام و كۆتایی
وه‌كو ده‌ركه‌وتووه به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه كه كوردستان یه‌كه‌مین نیشتمانی سۆمهرییهكانه و شوێنی نشته‌جێبوون و كهللهتور و هونه‌ر و ئایین و زمان و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌سه‌ر خاكی كوردستان بووه, كه‌واته ده‌تونین بڵێین سۆمه‌رییه‌كان ره‌گه‌زێكی كوردن كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌پێی سه‌ر چاوهمێژووییهكان سۆمه‌رییه‌كان كوردبن كه‌واته پێویسته مێژوونووسه‌كان توێژه‌ره مێژووییه‌كان پێویسته گرنگی تایبه‌ت به سۆمه‌رییه‌كان بده‌ن له هه‌موو رۆِوهكانهوه چیتر گرنگی به مێژووی بێگانه نه‌ده‌ن و نه‌بێته مێژوونووسێك و یان توێژه‌ره‌وه‌یه‌ك ته‌نها گرنگی به مێژووی بێگانه بده‌ین و مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بخهینهپهراوێزهوه, بۆیه منیش وه‌كو هونه‌رمه‌ندیكی كورد به‌پێویستمزانی كه تیشكێك بخه‌مه‌سه‌ر هونه‌ری سۆمه‌رییه‌كان كه له‌وكاته‌دا هونه‌ری سۆمه‌رییه‌كان كاریگهرێتییهكی به‌هێزی هه‌بووه له‌سه‌ر نهتهوهكانیتر كه تائێستا پاشماوه‌كانی ئه‌م هونه‌رانه گه‌واهی به‌هێزن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی هونه‌ری سۆمه‌رییه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
***
سه‌رچاوه‌كان
1. رینیه لابات, قاموس العلامات المسماریه, ترجمه الاب البیر اوینا واحزه، منشورات المجمح العلمی, الگبعه السادسه, مگبعه المجمع العلمی, بغداد ,2004
2. د. صالح احمد العلی, العراق فی التأریخ, دار الحریه للگباعه – بغداد, 1983
3. صموئیل نوح كریمر, تاریخهم وحچارتهم وخصائصهم, ترجمه فیصل الوائل, دار عزیب للگباعه، ب.ت.
4. للسیر لیونادوولی, وادی الرافیدین وحچارته, ترجمه احمد عبدالباقی, مكتبه المپنی ,بغداد, د. ت.
5. دكتور عامر سلیمان دكتور احمد ملك الفتیان، محاچرات فی التێریخ القدیم, 1978
6. هاوڕێ باخه‌وان, كوردستان نیشتمانی یه‌كه‌مینی سۆمه‌رییه‌كان, بڵاوكراوه‌ی ئاراس, چاپی یه‌كه‌م, چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده, هه‌ولێر, 2003
7. هورمزی بێگه‌ری, چیانشینانی زاگرۆس, وه‌رگێڕانی حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید, كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر, چاپی دووه‌م, سلێمانی, 2004