كوردستان و كورد لە مێژووی کۆن دا
زۆر شت هەیە لە سەر بەنەچینە و رەچەڵکی کورد ، هەتا هێستا روون نەبۆتەوە
وەك چۆن دەركەوتن و نیشتەجێبوونى یەكەم مرۆڤ لەسەر خاكی كوردستان، بەناديارى ماوەتەوە، بەهەمان شێوە دیاریكردنى مێژوو و ڕەوتی گەشەكردنى دانیشتوانی كوردستان لە قۆناغی مێژووى
كۆندا، چەندین بۆچوونی جیاجیای لەسەرە. بەهۆی ئەوەیش زۆرینەی ساغكردنەوە زانیارییە شوێنەوارییەكان و تۆمارە مێژووییەكان لەلایەن كەسان و كۆمەڵانێكەوە كراون و نووسراون، كە كورد نەبوون، بۆيە زۆر ئەستەم بووە لەنێو هەزاران دەقی جیاوازدا، كۆنترین مێژوو بۆ دانیشتوانی كوردستان بدۆزینەوە، تەنانەت زیادبوونی ژمارەیان و پێكهاتەیان و ڕەوتی گەشەكردنیان بزانین.
هۆیەكەش ئەوە بووە، هەموو ئەوانەى مێژووی كۆنى كورد و شوێنەوارەكانی كوردستانيان ساغ كردووەتەوە، لە دیدگا و تێڕوانین و تێگەیشتنی خۆیانەوە بۆ شوێنەوار و مێژووى كوردستان و دانیشتوانەكەی و پێكهاتەكانیان ڕوانیوە، تا بە دەساوەردە شارستانییەكانی دەگات. لەلایەكی دیكەوە، جیاوازیی زمان و دەربڕین و شێوەی نووسینی هەر نەتەوە و پێكهاتە و دەوڵەتێك لە كۆن و نوێ‌دا وای كردووە، چەندین ناو و زاراوە نەك بۆ دانیشتوانەكانی، بەڵكوو بۆ وشەى (كورد) و مێژووەكەى دەساوەردە شارستانییەكانی دروست ببێت.
دواجار ئەوانەش مێژووییەكیان بۆ كورد و كوردستان نووسيوە، يان دروست كردووە، جۆرێك لە تێكەڵى و چەواشەكردن و ناپاكی و تەنانەت زێدەڕۆییشيان تێ ئاخنيوە. لەوانەش مەرگەساتتر، بێخەمیی تاك و خێزان و پێكهاتەكانی كۆنی كوردستان بووە، بەرامبەر مێژووەكەیان و سەردەمەكەیان و تێڕوانین بۆ دۆست و نەیارانیان. بە ئاستێك، كەمترین دەقی تۆماركراو لەلایەن خودی دانیشتوانی ڕەسەنی كوردستانەوە نووسراوە، كە باسی لە مێژووى ژیانى گوند و شارۆچكە و شار و سروشت و ئایینى كردبێت. هەر بۆیە، بێ گەڕانەوە بۆ تۆماری نەتەوە و گەلان و پێكهاتەكانی دەرەوەی كورد، ئەستەمە بە مێژووییەكی ورد بە كوردستان و كورد بگەین.
لەم پێودانگەوە و دواى گەڕان و پشكنین و وردبوونەوە لە سەرچاوەكان و تاوتوێكردنیان بەیەكەوە، لەپاڵ رای پسپۆڕانی مێژووى كۆنی كورد، گەیشتینە ئەوەی، كە ڕیزبەندی مێژووی كۆمەڵێك پێكهاتەی كوردستان بكەین. ئەوەش لە سەردەمانێكی دێرینەوە، تا ئەو كاتەی وەك كورد ناويان چووەتە ناو تۆمارەكانى مێژووەوە.
لەم بوارەشدا بۆ زۆر كۆن نەگەڕاوینەتەوە، واتە پێویست نەبووە بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی چاخە بەردینەكانی كۆن و نوێ و ناوەڕاست و تەنانەت چاخی كانزایی، كە ئەوەش خۆی لە خۆیدا مێژووییەكی دوور و درێژ و پڕ دەستكەوت بووە. ئەوەش لەبەر ئەوەنا، كە ئەو قۆناغە نەزانراو و بێبایەخ بووە، بەڵكوو بەهۆی ئەوەی، هیچ یەك لەو كۆمەڵانەی دانیشتوانی كوردستان لەو قۆناغەدا، ناوێك و ناسنامەیەكی دیاریكراویان نەبووە، تەنیا ئەوەندە بووە، وەك مرۆڤى سەرەتایی ژیاون و كاریان كردووە.
بەپێچەوانەوە، دواى ئەوەی مرۆڤ ئەو قۆناغانەی تێپەڕاندووە و لە ئەشكەوتەوە بۆ گوند و لە گوندە بۆ شارۆچكە و شار هەنگاوی ناوە، دواتر لە یەكەمین وێستگەیدا شارى لەسەر تەپۆڵكە و گرد و چیاكان لە شێوەی قەڵا دروست كردووە. دواتر ناو بۆ دانیشتوانی ئەو شار و قەڵایانە دانراوە و وەك پێكهاتەیەكى سەربەخۆ ناويان چووەتە تۆمارەكانی مێژووەوە.
لێرەوە بەپێى ڕیزبەندی مێژوویی، ئاماژە بە دیارترین ئەو پێكهاتانە دەكەین، كە وەك دانیشتوانی كوردستان لە قۆتاغی مێژووی كۆندا ناسران. وردەكارييەكى پوختيش بؤ ناو و ژيان و سەردەمى هەريەك لەو كۆمەڵ و پێكهاتانە كراوە. دواى وردبوونەوەش لە ناو و شێوەی ژیان و ئایین و باوەڕ و دەساوەردی شارستانی و دیاریكردنى نەیار و هاوپەیمانەكانی هەريەك لەوان، بۆمان ڕوون دەبێتەوە، كە هەموو ئەو پێكهاتە جیاوازانە لە بنەڕەت و ڕیشەدا سەر بە یەك نەتەوە بوون، كە ئەویش (كورد)ە.
بەڵام كێشەی گەورە ئەوە بووە، كە لەو سەردەم و قۆناغەدا، كە ئەو ناوانە هەبوون و باس كراون و ناسراون، ناوی (كورد) نەبووە و دەرنەكەوتووە. دیارە ئەگەر خودی كورد لە بەرەبەیانی مێژووەوە و لەو كاتەوەی بە نووسین ئاشنا بوو، سەرجەم، یان لانی كەم بەشێكی تۆمارەكانی مێژووی خۆی بنووسیایەوە، ئەوا ئێستا دەیان ناوی وەك (سوئى، لۆلۆبی، گوتی، كاشی، میتانی، خوری، نائیری، ماننایی، كاردۆخی) نەدەبوون، بەڵكوو بە هەموو ئەو ناوانە دەگوترا (كورد) و دەبوونە دانیشتوانی ڕەسەن و مێژوویی كوردستان، لە قۆتاغی مێژووی كۆندا.
بۆ ئەوەیش بە مێژووی دانیشتوانی كوردستان لە قۆناغی مێژووی كۆن ئاشنا ببین، بەپێی ڕەوتى مێژوو تیشك دەخەینە سەر دیارترین ئەو پێكهاتانەی لەسەر خاكی كوردستان ژیاون و وەك دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو خاكە باس كراون و ناسراون.
===============
===============
٦ قه‌ومی یه‌كه‌می ئه‌م قه‌ومانه‌یانی ( عیلامی، گۆتی، لۆللۆ، كاسی، سۆباری، میتانی) بنچینه‌ی ره‌گه‌زی ئێستای نه‌ته‌وه‌ی كورد پێك دێنن‌و هه‌ر كامه‌یان زۆرتر له10 هه‌زار ساڵه نیشته‌جێی زاگرۆسن‌و له 5 هه‌زار پێش ئێستاوه ناویان هاتۆته ناو مێژوو.
ئه‌مین زه‌كی به‌گ له كتێبه مێژووییه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا تیره‌گه‌لی «گوتی، لۆللۆ، كاسی، سۆباری» داناوه به «پۆلی یه‌كه‌مینی مه‌نزوومه‌ی زاگرۆس». بێگومان ئه‌م مێژوونووسه له‌دوای وردبوونه‌وه‌یه‌كی زانایانه، ئه‌م ته‌عبیره‌ی به‌كارهێناوه، كه‌واته له‌و ناوانه‌دا هه‌رچی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو بێت پێویسته بخرێته ئه‌م ریزه‌وه وه‌كوو «عیلام»و «سومێر»ییه‌كان. ره‌گه‌زی ئه‌مانه هێشتا ساغ نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام بڕیاری زاناكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه له‌ڕه‌گه‌زی سپین، چونكه قه‌ڵافه‌ت له‌وان ده‌چن‌و تێكڕای ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه ژیاون، ته‌نانه‌ت وڵاتی عیلام له‌گه‌ڵ دیاری «كاسی، گوتی، لۆللۆ» كانا به له‌شوێن دا له‌پاڵ یه‌كدا بوون، به‌م پێیه ده‌بێت گشتیان یه‌ك «مه‌به‌ست» بن.
ئێستا به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆڕهه‌ڵات ناسه‌كان سه‌لمێندراوه كه ره‌گه‌زی كورد پێكهاتووه له‌تیره‌گه‌لی «گووتی، لۆللۆ، كاسی، نایری، میتانی، سۆباری، مانایی، هیتی، ئۆڕالتوو» كه له‌ڕۆژگارانی كۆندا له‌هه‌رێمی زاگرۆس یان كوردستان نیشته‌جێ بوون‌و له‌گه‌ڵ تیره‌ی هێند‌و ئوروپاییه‌كاندا له‌یه‌ك ره‌گه‌زن. به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان، گووتی‌و لۆللۆییه‌كان له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زایین‌دا، وڵاتی سومێر‌و ئه‌كه‌یان گرتووه‌و حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆیان پێكهێناوه. پاش ئه‌وه كوێستانه‌كانی زاگرۆس‌و وڵاتانی ئاشوور‌و بابۆل‌و سومێر تا باكووری سوریه‌یان گرت‌و ئیمپراتورییه‌كی گه‌وره‌یان پێكهێنا كه بۆ ماوه‌ی 125ساڵ فه‌رمانڕه‌وایان كرد.
له‌باره‌ی وشه‌ی كوردیش، رای جیاواز هه‌یه. له‌هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش زایین «تیگلات پیلسری¬» یه‌كه‌می ئاشووری «1115_1100 پ.ز» له‌شاخه‌كانی ئازوو (بۆتانی ئه‌مڕۆ) له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك به‌نێوی «كورتی» به‌شه‌ڕ هاتووه‌و به‌سه‌ختی تێك شكاوه، له‌نووسراوه‌كانی «ئیسترابۆن» وا تێده‌گه‌ین كه ماوه‌یه‌ك بۆ كێوه‌كانی نێوان دیاربه‌كر (ئامێد) مۆش‌و وشه‌ی «كردوا» به كار ده‌ڕۆیشت‌و یونانییه‌كان ئه‌م وڵاته‌یان «كارۆ» ناوزه‌د كردبوو و له‌زمانی ئاشووری به دوو وشه‌ی «كاردۆ_كارادۆ» ده‌گه‌ین كه یه‌كه‌مینیان به واتای به‌هێز‌و پاڵه‌وان‌و دووهه‌می به واتای هێزه كه نیشانده‌ری كورد‌و وڵاتانی كوردستانه، هه‌روه‌هات وشه‌ی گۆرد (گرد) له‌فارسیدا به واتای پاڵه‌وانه.
نه‌ته‌وه‌ی كورد له بنه‌ڕه‌تدا به‌ستراوه‌ته‌وه به ره‌گه‌زی هێند‌وئوروپایی‌و پێشینه‌ی مێژووییه‌كه‌ی ده‌گاته 3هه‌زار ساڵ پێش زایین، دیاره كه كورده‌كان چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش ئه‌وه‌ش بوون‌و هێدی هێدی پێش كه‌وتوون‌و له‌به‌رامبه‌ر هێرشی ئاشوور و ئه‌كه‌د و بابل به‌هێز بوون‌و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌شه‌ڕ هاتوون‌و ته‌نانه‌ت وڵاتی ئه‌وانیان گرتووه.