مادی ناوه‌ڕاست زاراوه‌یه‌كی نه‌ناسراو
نووسه‌ر: كامران موحه‌مه‌د ره‌حیمی
ئاماده كردنی: سه‌یوان ئیلامی
سێ هه‌زار ساڵ له‌مه و به‌ر زمانی ئاوێستایی زمانی ئایینی ئێرانییه‌كان بوو. نزیك به و سه‌رده‌مه زمانی مادی و پارسی كونیش بره‌ویان بووه.
هه‌ر چه‌ند زۆربه‌ی رۆژههلاَتناسان وه‌كوو: دارمستر”نولدكه” مینۆرسكی و … وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه كوردی و مادی هه‌ر یه‌كن. بهلاَم به و هۆیه‌وه كه له زمانی مادی تا ئێسته بێجگه له چه‌ند وشه‌یه‌ك هیچ ده‌قێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه لۆژیكی تر و زانستی تر ئه‌وه‌یه له‌م باسه واز بێنین و روون بوونه‌وه‌ی كێشه‌كه به داهاتوو بسپێرین.
زۆربی نووسه‌رانی ئێرانی ده‌نووسن زمانی فارسی سێ قۆناغی هه‌بووه كه بریتین له: پارسیی كۆن” پارسی ناوه‌ڕاست یان پاڵه‌وی” فارسی نوێ یان ده‌ڕی. به واتایه‌كی تر ئه‌م بیرۆكه‌یه زۆربه‌ی زمانه كۆنه ئێرانییهكانی به موڵكی زمانی فارسی زانییوه. له كاتێكدا ئێسته به هۆی خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌كان و زمان‌ناسی نوێوه روون بووه‌ته‌وه كه فارسی ده‌ری نه ته‌نیا به‌ر له ئیسلامیش بڕه‌وی هه‌بووه به‌ڵكو درێژه‌ی پاڵه‌وی نییه و هه‌روه‌ها پاڵه‌وی دوای رووخاندنی دهسهلاَتی ساسانییه‌كان و هاتنی ئیسلام بۆ ئێران به تێكڕای تێك نه‌چووه و زمانی ئاخافتنی خه‌ڵك له ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای بووه(جیهانبخش”1383″75-74).
هه‌روه‌ها دكتور ناتل خانله‌ری ده‌بێژێ: ((دوای هاتنی ئیسلام شێوه زاری پاڵه‌وی یان فالهوی (فهلوی) به و زمان و شێوه زارانه ده‌گوترا كه ل گه‌ڵ ۆمانی فه‌ری و ئه‌ده‌بی فارسی ده‌ری جیاوازییان هه‌بووه و له ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای ئێران بره‌ویان هه‌بووه)) )خانله‌ری 1369،206-205).
((ابن الندیم)) له په‌رتووكی ((الفهرست)) ده‌نووسێ: ((عهبدولاَ ابن موقه‌نه‌ع)) گوتوویه‌تی: ((زمانه كۆنه ئێرانییه‌كان بریتین له : فاڵهوی “ده‌ری” فارسی” خوزی و سوریانی)) (الفهرست”چاپ مڵر19).
هه‌روه‌ها ((یاقوتی حه‌مه‌وی)) له كتێبی ((معجم البلدان)) به گوێره‌ی وته‌ی حه‌مزه ئیسفه‌هانی له كتێبی ((التنبه)) ئه‌م بۆچوونه دووپات ده‌كاته‌وه: (معجم البلدان” چاپ مڵرج 6″ 407-406)(دكتور ڵفا1383″77).
كه چی له هه‌موو په‌رتووكه‌كانی قوتابخانه و زانستگه‌كاندا ده‌نووسرێت فارسی ده‌ری درێژه‌ی پاڵه‌وییه؟؟؟. له كاتێك دا ئه‌م به‌ڵگانه روونی ده‌كه‌نه‌وه كه فارسی و پاڵه‌وی وه‌كوو دوو زمانی ئێرانی به‌ر له ئیسلام دوو زمانی جیاواز بوونه. پرسیار ئه‌مه‌یه فارسی ده‌ڕی چۆن ده‌توانێ هاوكات جیاواز و درێژه‌ی پاڵه‌وی بێت؟؟؟.
له هه‌موو گرنگتر پاڵه‌وی دوای هاتنی ئیسلام هه‌ر وه‌ك ئاماژه كرا تێك نه‌چووه به‌ڵكوو له رۆژئاوای ئێران قسه‌ی پێكراوه. به شێوه‌یه‌ك كه زانای به ناوبانگ ((دهخدا)) ده‌بێژێ: ((تا سه‌ده‌ی شه‌شه‌م به‌م زمانه نووسراوه هه‌یه)) (دهخدا”1373″ 50093)). هه‌روه‌ها ((شه‌مسی قه‌یسی رازی)) له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كوچی‌دا ده‌نووسێ: ((به‌یته فاڵهوییهكان له لای خه‌ڵكی عێراقی عه‌جه‌م [واتا قرمیس= كرماشان “هه‌مه‌دان” ره‌ی و ئیسفه‌هان بروانه لوغه‌تنامه‌ی دهخدا 1373] لای خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار بڕه‌وی هه‌بووه)).
هه‌ر ئه‌و نووسه‌ره له جێگه‌یه‌كی تر دا پاڵه‌وی و ئه‌ورامی به یه‌ك زانیوه.
((خۆش ترین كێش فههلهویانه كه هه‌واكه‌ی به ئهورامنان ده‌خۆێنن… [لحن اورامن و بیت پهلوی زخمه رود و سماع خسروی] )) (شمس قیس رازی 112: 1373).
ئایهتولاَ مه‌ردووخ یش وا بیر ده‌كاته‌وه و ده‌نووسی:(( له نێوان زاراوه كوردییه‌كان یه‌كه‌م لوڕی “دووهه‌م كه‌لهوڕی” سێهه‌م گۆرانی به زمانی پاڵه‌وی و شاره پاڵهوییهكان نزیكن)) (مه‌ردووخ57:1379)
له‌م دواییه‌دا زمانناسێك 1450 وشه‌ی پاڵه‌وی ساسانی له گه‌ڵ كوردی به‌دره‌یی كه بن زاراوه‌یه‌كه له كوردی فه‌یلی به‌راورد كردووه و پاشان به و ئه‌نجامه گه‌یشتووه كه ئه‌م زاروه له بواری وشه‌دا 71% به یك نزێكن (دكتوور كه‌ریمی له كتێبی كوردی ئیلامی1380:289)
پێویست به وتنه كه جه‌ماوه‌ری بیست هه‌زار كه‌سی به‌دره‌یی سه‌ر به پارێزگای ئیلام رێژه‌یه‌كی 6% له حه‌شیمه‌تی هه‌موو كوردان پێك دێنن. ئه‌گه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیدا زمانی پاڵه‌وی له گه‌ڵ هه‌موو زاراوه كوردییه‌كان به‌راورد بكرێت بێگومان ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌مه كه هه‌یه فره‌تر ده‌بێت.
بهلاَم ئێسته ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه كه مه‌به‌ستی مێژوو نووسانی سه‌رده‌می ئیسلام له رۆژئاوای ئێران كوێ بووه؟ هه‌ر وه‌ها شاره پاڵهوییهكان كامانه‌ن؟
((شیروویه ئیبنی شههرهدار)) حه‌وت شاری به پاڵه‌وی زانییوه كه بریتین له : ((هه‌مه‌دان “ماسه بزان [ئیلام به‌شێك بووه له ماسه بزان] “قه‌ومی” ماه به سه‌ر [نه‌هاوه‌ند: شارێكه له هه‌مه‌دان] سه‌یمه‌ره [ده‌ڕه شه‌هر: ناوی شارێكه له پارێزگای ئیلامی ئێسته] ماه كووفه [دینه‌وه‌ر] و كرماشان)).
هه‌ر وه‌ها ئه‌م نووسه‌ره ئه‌م شارانه وه‌ك: ((ره‌ی” ئیسفه‌هان”كومش” ته‌به‌رستان” خوراسان” سهگهستان” كرمان” قه‌زوین” دهیلم و تاڵه‌قان)) به شاری پاڵه‌وی نه‌زانیوه(دهخدا.1373: 50093).
((ئیبنی فه‌قیهی هه‌مه‌دانی)) نووسه‌ری كتێبی ((البلدان)) له سه‌ده‌ی سێهه‌می كۆچی هه‌ر ئه‌م شارانه بێ كه‌م و كووڕی به پاڵه‌وی نشین له قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌ر وه‌ها نووسه‌ری ((قامووس اعلام تركی)) راسته و خۆ ده‌نووسێ: ((زمانی پاڵه‌وی له كوردستان و عێراقی سه‌ر به ئێران [مه‌به‌ست كوردستانی عێراقه] قسه‌ی پێده‌كه‌ن (دهخدا”1373:50094). ئێستاش هه‌موو ئه‌م شارانه جیا له قوم و هه‌مه‌دان كوردنشینن و به شێوه‌زاری كوردی باشووری قسه ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه ره‌نگه وشه‌ی فه‌یلی گۆڕدراوی وشه‌ی پاڵه‌وی بێت. چونكوو پرۆسه‌ی واچی phonemic process) ئه‌مه ده‌چه‌سپێنێ: پاڵه‌وی= فاڵهوی=فه‌یلی.
پێویست به وتنه كه ده‌نگی /p/ زۆر جار ده‌بێته ده‌نگی /f/ بۆ وێنه: (پارسی=فارسی) یان (پێرست=فهرست) هه‌روه‌ها ده‌نگی/a/ له ناوه‌ڕاستی وشه له كوردی سۆرانی‌دا ده‌بێته ده‌نگی /ve/ له كوردی فهیلییدا بۆ وێنه: (كانی=كیه‌تی) (پان=پیهن) (ماره= میهره) (نازانم=نیه‌زانم)…
بهلاَم باسێك له هه‌موو ئه‌و باسانه گرنگتر باسی لقێكی ناۆ و نه‌ناسراوی زمانی پاڵه‌وییه كه تا ئێستا ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه. پێویست به وتنه كه هه‌ر مێژووی زمانی پاڵه‌وی به دوو لق دابه‌ش كراون كه ئه‌م دوو لقه بریتین له : پاڵه‌وی باكووری یان پارتی (ده‌ق مانه‌وییه‌كان [توورفانی] و لقی پاڵه‌وی باشووری یان پارسی (به‌رده نووسه‌كانی سه‌رده‌می ساسانی). ئه‌م دابه‌شكردنه راسته چونكوو ئه‌م زاراوانه زمانی فه‌رمی بوونه. بهلاَم لقێكی تر له زمانی پاڵه‌وی واته ((پاڵه‌وی رۆژئاوایی)) له مادستان بڕه‌وی هه‌بووه. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نگه ئه‌م زمانه درێژه‌ی مادی درێژه‌ی مادی كۆن بێت مێژوو نووسانی سه‌رده‌می ئیسلامیش به‌رده‌وام به‌م زاراوه كه جیاواز له گه‌ڵ پارتی و پارسی بووه وتوویانه فاڵهوی.
رۆژههلاَتناسی به ناو بانگی سه‌رده‌میش وه‌ك: ئیشتالكبرگ”ویكتۆر رۆزن” لسچینسكی و هه‌روه‌ها زمان‌ناسی گه‌وره‌ی ئێرانی پڕۆفیسۆر ئیسحانی پارشاتر (دانه‌ری زانستنامه‌ی مه‌زنی ئیرانیكا له كه‌نه‌دا) زاراوه‌ی (مادی ناوه‌ڕاستی) بۆ ئه‌م شێوه‌زارانه هه‌ڵبژاردووه و دكتۆر ((ئهزكایی))ش كه دوای سێ ساڵ له سه‌ر شێوه زاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها ساخكردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كانی باباتاهیر لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه له‌م باره‌وه ده‌نووسێ: ((پاڵه‌وی رۆژئاوایی گۆڕدراوی زمانی مادییه ئه‌م ناولێنانه به هۆی جوگرافیای زمانی [بلاَوبوون له مادستان] لۆژیكییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئه‌م زاراوه پێشنیارییه [= مادی ناوه‌ڕاست] سته‌مێكه به هۆی ژێر ده‌سته بوون یان نامۆ بوونی زمانه‌كه لێیكراوه)) (ئه‌ركانی1375: 167).
هه‌ر وه‌ها ئه‌م نووسه‌ره له جێگه‌یه‌كی تر دا ده‌نووسێ:((قه‌ت نابێ زمانی كوردی و شێوه زاره‌كانی جیا له [فه‌هله‌وی] و بنیاتی زمانی كوردی جیا له زمانی مادی بزانین)) (ئه‌ركانی 1375: 204).
زۆربه‌ی نووسه‌رانی كورد زمانی كوردی به خاوه‌ن پێشینه‌یه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه ده‌زانن و به‌رده‌وام ئاماژه به هۆزه ئاریاییه‌كان وه‌ك : (لوولوویی”كاسیت” گووتی “میتانی” سووربای” و كاردۆخی…)) ده‌كه‌ن كه ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌ك لێیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. له كاتێكدا ئه‌م بۆچوونه تازه كه ره‌نگه یه‌كه‌م جاره ئاماژه‌ی پێده‌كرێ تا راده‌یه‌ك دووهه‌مین بازنه‌ی ونبووی زمانی كوردی له سه‌رده‌می ساسانییهكانهوه هه‌تا سه‌رده‌ی شه‌شه‌می كۆچی (واتا یه‌كبوونی كوردی له گه‌ڵ پاڵه‌وی رۆژئاوایی یان مادی ناوه‌ڕاست) روون ده‌كاته‌وه. به كوریتی ئه‌نجامی باسه‌كه ئه‌وه‌یه كه پاڵه‌وی رۆژئاوایی به هۆی هه‌بوونی وشه‌نامه و ده‌ق ده‌توانی ببێت به سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌مڕۆكه تا ئێمه‌ش وه‌كوو گه‌لانی تر كه پێشینه‌ی كۆنیان هه‌یه بتوانین له زمانی مێژووییمان كه‌ڵك وه‌ربگرین