داقووق قەزایەکی سەر بە پارێزگای کەرکووکە لە باشووری کوردستان لە عێراق، ناوەندی قەزاکە شارۆچکەی داقووقە، ژمارەی دانیشتووانەکەی زۆرینەیان کورد و تورکمانن.
قەزای داقووق ھاوسنورە لەگەڵ ئەم قەزایانە: لە باکوورەوە لەگەڵ قەزای کەرکووک، لە باشوورەوە قەزای دور، لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای کفری و قەزای دووزخورماتوو، لەڕۆژاواوە قەزای حەویجە.

قەزای داقووق لە دوو ناحیە پێکھاتووە:(ناحیەی ناوەندی داقووق و ناحیەی تازەخورماتوو).

کەشوھەوای گەرمی ناوچە نیمچە وشکەکان لە ناوچەکەدا زاڵە.تێکڕای پلەی گەرمی ٢٢ پلەی سەدییە. گەرمترین مانگ مانگی تەمموزە کە پلەی گەرمی ٣٥ پلەی سەدییە، ساردترین مانگ مانگی یەکە کە پلەی گەرمی ٧ پلەی سەدییە. تێکڕای باران بارین لە ساڵێکدا ٣٦٢ ملیمەتر دەبێت. تەڕترین مانگ مانگی نۆڤەمبەرە کە ٩٢ ملیمەتر باران دەبارێت، وشکترین مانگی حوزەیرانە کە ١ ملیمەتر باران دەبارێت.